
حه‌سه‌ن رۆحانی له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان،سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا جه‌ختی کرده سه‌ر پێویستیی هه‌وڵی به‌په‌له بۆ یارمه‌تی گه‌یاند به خه‌ڵکی غه‌زه و وه‌ستانی هێرشه‌کانی ڕژیمی زایۆنی و نه‌هێشتنی گه‌مارۆ له‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه.
ڕۆحانی ڕاشیگه‌یاندووه که ئه‌گه‌ر قاهیره به‌ستێنی هاوکاری و گواستنه‌وه‌ی کاڵا بکاته‌وه،تاران و ئه‌نقه‌ره ده‌توانن پلانڕێژی بکه‌ن بۆ کۆکردنه‌وه و ناردنی یارمه‌تی مرۆڤدۆستانه‌ی وڵاتانی جیهان بۆ غه‌زه.
سه‌رۆک کۆماری ئێران هه‌روه‌ها به ئاماژه به کێشه‌ی تیرۆریزم له عێراق و سووریا،هه‌وڵ بۆ دابین کردنی ئاسایشی وڵاتانی ناوچه‌که‌ی به زه‌رووری وه‌سف کردوه و له‌م پێناوه‌دا داوای هاوکاری چڕی له هه‌موو وڵاتانی ناوچه کرد.
لای خۆیشیه‌وه،ئه‌ردۆغان،سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی له ڕۆحانی و گه‌لی ئێران پیرۆز کرد و جه‌ختی له‌سه‌ر ئاماده‌یی تورکیا بۆ هاوکاری کردنی ئێران له پێناو چاره‌سه‌ریی کێشه‌کانی ناوچه‌که کرد.
هه‌روه‌ها دوو لایه‌ن هیوایان خواست که به پێوشوێنگری ڕێککه‌وتنه‌کانی کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی ئێران و تورکیا له ئه‌نقه‌ره،په‌یوه‌ندی و هاوکاری دوو وڵات تۆکمه‌تر بێته‌وه.



