دوکتۆر ده‌یوید پالێک (David Pollock) ئه‌ندامی ده‌سته‌ی توێژینه‌وه‌یی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین واشنتۆن پێیوایه که مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ده‌یه‌وێت هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی وه‌ک کارتێکی گوشار بۆ وه‌رگرتنی سه‌ربه‌شی له ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی عێراق به‌کار بێنێ.

ئه‌م سه‌ربه‌شییانه بریتییه له: به فه‌رمی ناسینی مافی هه‌رێمی کوردستان بۆ فرۆشتنی نه‌وت و گاز به شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ، به فه‌رمی ناسینی کۆنتڕۆڵی هه‌رێمی کوردستان به سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی که له‌م دواییانه‌دا به ده‌سته‌یه‌وه گرتووه. ته‌نیا له ئه‌گه‌رێکدا که عێراق ئه‌م مامه‌ڵه قبووڵ نه‌کات، یان ئه‌وه‌ی که به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆیی عه‌ره‌بییه‌وه ئه‌و وڵاته هه‌ڵوه‌شێته‌وه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه که هه‌رێمی کوردستان جیا بێته‌وه.
قه‌یرانی ئێستای عێراق، ئه‌گه‌رچی نه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مای پڕۆژه‌یه‌کی له پێش داڕێژراو به‌ڵکوو به ڕێکه‌وت، ته‌نیا یه‌ک براوه‌ی هه‌یه و ئه‌وه‌ش کورده‌کانن. ئه‌مڕۆکه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق و شام (داعش) که له‌م دواییانه‌دا ناوی خۆی به “ده‌وڵه‌تی ئیسلامی” کورت کردۆته‌وه له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بی توندڕه‌وی سوننه ڕووبه‌ڕووی سوپای عێراق و میلیشیاکانی عه‌ره‌بی شیعه وه‌ستان و له زۆربه‌ی به‌شه‌کانی ڕۆژئاوا و ناوه‌ندی عێراق بۆ له‌ناوبردنی یه‌کدی به شه‌ڕ هاتن. هاوکات له‌وبه‌ری سنووره خوێناوییه‌کانی عێراق واتا له سووریا، ڕژێمی عه‌ره‌بی به‌شار ئه‌سه‌د و به‌رهه‌ڵستکارانی عه‌ره‌بی به‌رده‌وامن له کوشت و بڕی یه‌کتر به‌ڵام ئه‌و دوو شه‌ڕه ناوخۆییه‌ی عه‌ره‌ب به شێوه‌یه‌کی نه‌خوازراو یارمه‌تی ناوچه کوردنشینه‌کانی هه‌ردوو وڵاتی داوه بۆ ئه‌وه‌ی تا ڕاده‌یه‌ک ئارام بن، ناوچه کوردنشینه‌کانی عێراق به شێوه‌ی دوژوره و ناوچه کوردنشینه‌کانی سووریا به شێوه‌ی دیفاکتۆ خۆبه‌ڕێوه‌به‌رن.
قووڵایی و به‌رفراوانی قه‌یرانی عێراق له‌گه‌ڵ کاریگه‌رییه به ده‌ر له سنووره‌کانی، ئارمانجی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی کورده‌کان تا ئاستی سه‌ربه‌خۆیی به‌رز ده‌کاته‌وه. ئێستا سه‌ربه‌خۆیی کورده‌کان بۆ یه‌که‌مین جار له ماوه‌ی یه‌ک سه‌ده‌دا له ڕاسته‌قینه زۆر نێزیک بۆته‌وه. هه‌ر بۆیه به مه‌به‌ستی تێگه‌یشتن له دژوارییه‌کانی ئه‌م پرسه، پێویسته به شێوه‌یه‌کی کورت کراوه به‌ستێنه‌کان و هه‌روه‌ها سێ پرسی پێکه‌نیناوی هاوپه‌یوه‌ند به‌مه لێکبدرێنه‌وه:
یه‌که‌م، هاوپه‌یوه‌ند به به‌ستێنه‌کان، نێزیک به 5 میلیۆن کورد که له هه‌رێمی کوردستاندا ده‌ژین زیاتر له 20 ساڵه خۆبه‌ڕێوه‌به‌رن و تا ئێستاش پاراستوویانه، خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وان له سه‌ره‌تاوه واتا له سه‌رده‌می پاش شه‌ڕی ساڵی ۱۹۹۱ دژی کوه‌یت به پشتیوانی ئاسمانیی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان ده‌پارێزرا، به‌ڵام پاش ڕووخانی سه‌دام له ساڵی ۲۰۰۳ به ته‌نیایی پاراستوویانه. له سووریا خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری کوردی دیارده‌یه‌کی زۆر نوێتره و که‌متر به فه‌رمی ناسراوه. نێزیک به 3 میلیۆن کورد که له به‌شی باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌دا بڵاوه‌یان کردووه، هه‌وڵیان داوه له شه‌ڕی ناوخۆیی سووریادا بێ لایه‌نی خۆیان بپارێزن. بارودۆخی سیاسی ئه‌وان له‌ژێر ڕێنوێنی و چاودێری پارتی یه‌کێتی دیموکراتیک (PYD) و هێزه چه‌کداره‌کانی ئه‌و پارته واتا یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG)دا پارێزراوه.
له قه‌یرانی ئێستادا، گرینگ‌ترین گۆڕانکاری له گۆڕه‌پانی عه‌مه‌ل له ناوچه‌کانی ده‌ڤه‌ری هه‌رێمی کوردستان ڕوو ده‌دات، واتا له ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان له پارێزگاکانی نه‌ینه‌وا، دیاله و که‌رکووک. کاتێ که سوپای عێراق له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێرشی داعش تێکشکا، سوپای کورده‌کان یان هێزی پێشمه‌رگه ته‌واوی ناوچه کوردنشینه‌کانی ئه‌و پارێزگایانه‌ی کۆنتڕۆڵ کرد. ئه‌م هێزانه زۆربه‌ی به‌شه‌کانی شاری که‌رکووک و دامه‌زراوه نه‌وتییه‌کانی، ناوچه‌یه‌کی ستراتێژیک له نێزیک سنووری سووریا و چه‌ندین شار له ڕۆژهه‌ڵات که به‌رده‌وامه کورد تێدا له‌ژێر کۆنتڕۆڵی گرووپه سوننه و شیعه‌کاندا ژیاوه، کۆنتڕۆڵ کردووه. ئێستا کورده‌کان ئه‌و ناوچانه‌یان له زه‌ره‌ری ڕکابه‌ره‌کان چ داعش یان دیکه‌ی عه‌ره‌به‌کان به‌ده‌سته‌وه‌یه.
گاڵته‌یه‌کی ئه‌مه‌یه که سه‌رکرده کورده‌کان له عێراق و سووریا ڕکابه‌ری یه‌کتر ده‌که‌ن. بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و ساڵح موسلیم، ڕێبه‌ری پارتی یه‌کێتی دیموکراتیک له‌گه‌ڵ یه‌کتر قسه ناکه‌ن و ته‌نیا له بابه‌ته ئه‌منییه‌کان له ئاستێکی زۆر که‌م و سنوورداردا هاوکاری ده‌که‌ن. پرسی دۆخی جیاوازی ئه‌وان، یه‌کگرتنیانی دژوار کردۆته‌وه، کوردستانی عێراق ئارامتر و ئه‌منتر له کوردستانی سووریایه. که‌واته ئه‌گه‌ری زۆر که‌مه که ئه‌و دوو ناوچه پێکه‌وه بلکێن چ بگات به‌وه‌ی که بیانه‌وێت وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆی کوردی پێک‌بێنن.
به‌ڵام کاتێک که باسه‌که‌مان ده‌گاته کوردستانی عێراق، بارزانی به شێوه‌یه‌کی ئاشکرا باس له شتێک ده‌کات که زۆر له سه‌ربه‌خۆیی ده‌چێت. وادیاره ئه‌و جیدی تر له هه‌ر کاتێک باس له‌م بابه‌ته ده‌کات. ئه‌و له چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ سی ئێن ئێن وتبووی که کاتی ئه‌وه هاتووه کورد چاره‌ی خۆی بنووسێته‌وه و گه‌لی ئێمه له داهاتوویه‌کی نێزیک دا بڕیار له‌وباره‌وه ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها فوئاد حسێن، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی و به بڕشتی بارزانی که سه‌ردانی واشنتۆنی کرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکایی دیدار بکات، به وته‌ی یه‌کێک له بریکاره‌کانی باسی له سه‌ربه‌خۆیی کردووه.
به‌ڵام هاوپێوه‌ند به‌وه‌ی که گه‌لۆ کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ له‌باری ئابوورییه‌وه ده‌توانێ خۆڕاگر بێت، هێشتا نیگه‌رانی هه‌یه. تا ئێستا هه‌رێم به‌ندیوار بووه به‌و داهاته نه‌وتییه‌ی که ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ڕه‌وانه‌ی ده‌کرد بۆ هه‌ولێر، ئه‌گه‌رچی له چه‌ند مانگی ڕابردوودا حکوومه‌تی هه‌رێم بێ ئیزنی به‌غدا نه‌وتی هه‌نارده کردووه و له ڕێگای تورکیاوه فڕۆشتوویه. ئێستاکه حکوومه‌تی عێراق بۆ مانه‌وه‌ی خۆی هه‌وڵ ده‌دات و داوای یارمه‌تی له کورده‌کانی کردووه و ئیتر به دژواری ده‌توانێ دژایه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه یه‌ک لایه‌نه‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بکات. جگه له‌مه، داگیر کردنی که‌رکووک و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری له‌لایه‌ن حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌فرایه‌تی نه‌وتی هه‌رێم زیاتر ده‌کاته‌وه. کوردستانی عێراق ئێستا خۆی ئاماده ده‌کات که له داهاتوویه‌کی نێزیکدا ڕۆژانه یه‌ک میلیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده بکات که له چاو ده‌فرایه‌تی ۱۵۰ هه‌زار به‌رمیلی پێشوو گۆڕانکارییه‌کی زۆر گه‌وره‌یه.
له هه‌ر حاڵ‌دا، ئه‌گه‌ر ئێستا به‌غدا ناتوانێ به ئامێری سه‌ربازی و ئابووری ڕێگری بکات له سه‌ربه‌خۆیی کورده‌کان، هه‌ندێ له وڵاتانی دراوسێ و شه‌ریکه‌کانی کوردستان ده‌توانن کاریگه‌ریی بکه‌نه سه‌ر ئه‌م بڕیاره چاره‌نووس سازه. له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی هه‌ڵوێستیان دژی سه‌ربه‌خۆیی کورده‌کان گرت. ئێران سنووری دوور و درێژی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان هه‌یه و نووسه‌ری ئه‌م وتاره بۆ خۆی چه‌ندین جار بینیویه که چۆن هێزه ئێرانییه‌کان ده‌سه‌ڵاتیان به سه‌ر ئه‌م دراوسێیه بچووک و لاوازه‌ی خۆیاندا هه‌یه.
گاڵته‌جاڕێکی دیکه ئه‌وه‌یه که ئه‌مه‌ریکاش له یه‌کگرتنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ ئێران، به کورده‌کانی ڕاسپاردووه که به دوای سه‌ربه‌خۆییه‌وه نه‌بن. به‌پێی ڕاپۆرته‌کان، جان کری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له سه‌ردانه‌که‌ی خۆیدا بۆ هه‌ولێر ئه‌م په‌یامه‌ی بۆ کاربه‌ده‌ستانی کورد گواسته‌وه. ئه‌مه یه‌که‌مین دیدار له‌م چه‌شنه دیدارانه‌یه پاش سه‌ردانه‌که‌ی ساڵی ۲۰۰۹ی کاندۆلیزا ڕایس. وادیاره بابه‌تی سه‌ره‌کی ئه‌مه‌ریکاییه‌کان ئه‌مه‌یه که کورده‌کانی عێراق ده‌توانن و ده‌بێ ئامانجه‌کانیان له‌ناو ده‌وڵه‌تێکی عێراقی به‌رفراوانتر، بهێننه‌دی- ده‌وڵه‌تێ که ئه‌وان ده‌توانن له بارودۆخی ئێستادا یارمه‌تی پێکهێنانی بده‌ن. له‌م پێناوه‌دا به‌شێک له گرووپی ۳۰۰ که‌سی ڕاوێژکارانی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکا که ڕه‌وانه‌ی عێراق ده‌کرێن گوایه له هه‌ولێردا کار ده‌که‌ن- که ده‌بێته هۆی په‌یوه‌ندی ئه‌منی دوو لایه‌نه که کورده‌کان به‌رده‌وام ئاواتیان بووه.
ئه‌مه ئێمه ده‌باته گاڵته‌جاڕی چواره‌م: ده‌سه‌ڵاتێکی بیانی که له ئێستادا زیاتر له هه‌موان پێشوازی له داخوازیی سه‌ربه‌خۆیی کورده‌کان ده‌کات. دوژمنی مێژوویی ئه‌وان واتا تورکیایه. ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆنی سه‌ربازی ناوخۆیی کورد (په‌که‌که) ئاگربڕی ڕاگه‌یاندووه و دانوستانی ده‌ستپێکردووه. ئه‌م وڵاته له ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕابردوودا په‌یوه‌ندی سیاسی، ئه‌منی و ئابووری تۆکمه‌ی له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دامه‌زراندووه. تورکیا که خۆی نه‌وتی نییه نه‌ک ته‌نیا ڕێگایه‌کی ستراتێژیکی بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وت به ده‌ریای مه‌دیته‌رانه بۆ هه‌رێمی کوردستان کردۆته‌وه به‌ڵکوو به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌کان پاش پاڵاوتن دووباره ده‌فرۆشێته‌وه کوردستان (گاڵته‌جاڕێکی بچووکی دیکه) بۆ ئه‌وه‌ی که‌م بوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌کان به‌هۆی داخرانی پاڵاوگه‌ی بیجی که له‌لایه‌ن داعشه‌وه کۆنتڕۆڵ کراوه قه‌ره‌بوو بکاته‌وه. جگه له‌مه وته‌بێژی پارتی داد و گه‌شه له‌م دواییانه‌دا وتی که ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی کوردی له‌لایه‌ن تورکیاوه دژایه‌تی ناکرێت.
هه‌ر بۆیه، ئێستا ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان له‌م بابه‌ته گرینگه واتا سه‌ربه‌خۆیی ده‌بێ لایه‌نی کورده‌کان و تورکیا بگرێت یان به‌غدا و تاران؟ وادیاره بژارده‌ی یه‌که‌م ئه‌خلاقی و کرده‌یی تر بێت. به‌مه‌شه‌وه ئه‌م بابه‌ته ئێمه ده‌گه‌یێنێته دوایین گاڵته‌جاڕ: حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان خۆی ڕه‌نگه ئه‌مه‌ریکا به‌ره‌و ئه‌و بژارده ببات. مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌ره‌ڕای هه‌موو پاگه‌نده‌کان وادیاره که ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی وه‌ک کارتی گوشار بۆ گرتنی سه‌ربه‌شی زیاتر له ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی عێراق به‌کار دێنێت. ئه‌م سه‌ربه‌شیانه بریتین له؛ به فه‌رمی ناسینی مافی هه‌رێمی کوردستان بۆ فرۆشتنی نه‌وت و گاز به شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ، به فه‌رمی ناسینی کۆنتڕۆڵی هه‌رێم له‌سه‌ر ناوچه تازه داگیرکراوه‌کان. ئه‌مه مامه‌ڵه‌یه‌که که ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان ده‌بێ پشتیوانی له‌وه بکات. ته‌نیا له ئه‌گه‌رێکدا که عێراق خۆی ببوێرێت له قبووڵ کردنی ئه‌م مامه‌ڵه‌یه یان ئه‌وه‌ی که به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆیی عه‌ره‌بی وڵاته‌که ته‌واو کاول ببێت ئه‌و ئه‌گه‌ره هه‌یه که هه‌رێمی کوردستان جیا ببێته‌وه. سه‌ربه‌خۆیی کوردی له پشت په‌رده‌وه ده‌مێنێت و له ئێستادا نایێته سه‌ر سته‌یج.



