
بە پێی هەواڵی ئرووم نیوز : هەواڵەکانی دەرکەوتوو لە هەواڵدەرێکان و مێدیایەکان باس لەوە دەکەن کە تەمەنی گۆلی ورمێ بە کۆتایی گەیشتوە. لەو بارەوە نوێنەرانی پاڕڵەمان پێیان وایە ۹۵ لەسەدی گۆلی ورمێ ئیشک بوە.
عابد فەتاحی نوێنەری خەڵکی ورمێ لە پارڵەمان دەڵێ : لە پانتایی گۆلی ورمێ تەنیا چەند مرداو و گۆلاو ماوە و لە راستی دا هیچ ئاوی نەماوە.
نادر قازی پوور نوێنەرێکی دیکەی ورمێ لە پاڕڵەمان دەڵێ : ۷۰ لەسەدی گۆلی ورمێ لە کاتی دەوڵەتی پێش و ۲۵ لەسەدی لە کاتی دەسەڵات داری دەوڵەتی رۆحانی ئیشک بوە.
لە لایەکی دیکەوە ئیشک بوونی گۆلی ورمێ هەرای خەڵی پارێزگای ئیلامیشی دەرهێناوە بە شێوەیەک کە عەلی مێهرعەلیزادە بەرپرسی گشتی کاروو باری کۆمەڵایەتی پارێزگای ئیلام دەڵێ : بە پێی هیندێ لە بەراوەردەکان ئەگەر گۆلی ورمێ نەژێندرێتەوە زیاتر لە ۱۰ میلیارد میتری چوارپاڵۆ خوێ بە شێوەی بۆران هەڵدەستێ و ۱۴ پارێزگای ئێران دەخاتە مەترسێوە.






