
بە پێی هەواڵی ئرووم نیوز لەو ڕێورسمەدا کۆمەڵێک لە شاعیران و ئەدیبانی کوردی ئێران بەشدار بوون و بە خوێندنەوەی شیعر و بیرەوەری یادی دوو شاعیری کورد کرایەوە.
ئەو رێورەسمە لە دوو بەشی تایبەت بە مامۆستا ” حەسەن سەلاح سۆران و محوی ” بەرێوە چوو، لە بەشی ئەوەڵ دا ئەمیر کیا لە دۆستانی نزیکی مامۆستا سۆران وێرای خوێندنەوەی شێعرێک لە مامۆستا سۆران بیرەوەرێکانی خۆی بۆ ئامادەبوانی رێورەسمەکە پێش کێش کرد.
لە درێژەدا مامۆستا ئاسۆ شاعیری گەورەی بۆکانی باسی لە ئاستی هوونەری مامۆستا سۆران کرد.هەروەها کۆەڵێک لە بەشدار بووان لەو رێورەمسەدا شیعریان خوێندەوە.



