
بە پێی هەواڵی ئرووم نیوز : پێش نوێژانی هەینی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژاوا لە وتاری سیاسی و ئایینی نوێژی هەینی ئەم حەوتەیە رایانگەیاند کە گروپی تەکفیری و تیرۆریستی داعش چاکراوی دەستی امریکایەو دەبێ مسووڵمانان لە بەرامبەر پیلانەکانی ئیسکباری جیهانی ئاگادار و لێزان بن
ناورۆکی وتەکانی هەرکام لە پێش نوێژەکان بەم شێوەیەیە :
لە ورمێ : حوجەتولئیسلام سەید مەهدی قورەیشی وێرای ئاماژەدان بە دان پێ دانانی کاربەدەستانی پێشووی ئامریکایی وتی : ئەمرۆ هەموو کەس دەزانێ کە ئامریکا هۆی سەرەکی تێکچوونی باری ئەمنی ناوچەکەیە و پێک هێنەری یەکەمی گروپە تەکفیری و تیرۆریستێکانە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست.
لەخۆی : حوجەتولئیسلام سەید رەزی موسەوی شکووری لە وتاری حەوتانەی نوێژی هەینی شاری خۆی وتی : بە تازەگی دەبیسین کە ئامریکا لەگەڵ دە وڵاتی عەرەبی ناوچە بە تایبەتی عەرەبستانی سەعودی حەولی لە ناوبردنی داعش دەدات بەڵام زۆر روونە کە ئەوانە هەر خۆیان دامەزرێنەری داعش بوون و چەندین ساڵە تێدەکۆشن بە کەڵ وەرگرتن لەو گروپانە رۆژهەڵاتی ناوەراست بشێوێنن.
پێش نوێژی هەینی خۆی هەروەها وتی : بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەم یەک گرتنە دژی داعش بۆ فریودانی ڕای گشتی نەتەوەکانی دژی داعشەو پێ ناچێ راست بێت.
لە پیرانشار : مامۆستا ئەبووبەکر حسەن زادە وتی : لە کاتی ئێستا دا دووژمنانی ئیسلام و ئیستیکباری جیهانی حەولی شێواندنی سیمای ئیسلام دەدەن و ئایینی حەج باشترین سیمای یەک رەنگی و یەک گرتوویی مسووڵمانانی جیهان دەردەخا.
لە مەهاباد : مامۆستا عەبدوولقادر سۆهرابی لە وتاری نوێژی هەینی مەهاباد وتی : ئیستکباری جیهانی بە دامەزراندن و پەروەردەکردنی گروپە تەکفیری و جیهادێکان لە رۆژهەڵاتی ناوەراست حەولی لاواز کردنی ئیسلام و دین دەدەن و بە دەست هیندێ لە کەسانی بێ دین و بێ بزە هەزاران کەسیان کووشت و ئاوارە کردوە. لە حاڵێک دا کە ئتسلام بە پێچەوانە دینی رەحمەت و بزەییە و لەگەڵ ئەو کردەوە نامرۆڤانەیە دژایەتی هەیە.
لە شاهین دێژ : حووجەت و لئیسلام نەقی باقری وتی : ئیدعای ئامریکا بۆ بەرنگار بوونەوەی داعش لە ئێستادا کارێکی پرۆپاگەندایە چونکە ئامریکا لە لایەک ڕا یارمەتی ماڵی داعش دەدات و لە لایەک ڕا داوای لە ناوبردنی داعش دەکات.
وتیشی : مەبەستی ئامریکا لە یارمەتی داعش جێگیر ردی ئیسلامی ئامریکایی لەگەڵ ئیسلامی نابی مەحەمەدیە کە بە یارمەتی گروپی داعش حەولی دامەزراندنی دەدات.



