
بە پێی هەواڵی ئرووم نیوز دوای ماوەیەکی زۆر کێشەی کەم بوونەوەی تەوژمی ئاوی خواردەمەنی لە نەغەدە بەرپرسی بەشی رووداوەکانی ئێدارەی ئاوی نەغەدە بە ماڵپەری هەواڵدەری سوولدووزخەبەری وتوە هۆی سەرەکی لە کەم بوونەوەی تەوژمی ئاو گەرم بوونی هەوا و دەکار کرانی لە رادە بەدەر بوە.
وتیشی : هەروەها بە هۆی دەکار کرانی لە رادەبەدەر و پلەی گەرمی کەش و هەوا ئاستی ئاوەکانی پاشەکەوت کراو لە پشت سەددەکان کەم بۆتەوە و ئاوەکانی ژێر زەویش بەرەو ویشک بوون دەچن
ئەو بەرپرسە هەروەها داوای لە خەڵک کردوە لە دەکار کرانی لە رادەبەدەری ئاو بە شێوەیەکی جیدی خۆ بپارێزن



