
بە پێی هەواڵی ئرووم نیوز : ئیداره‌ی گشتی دیپلۆماسی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ڕۆژی شه‌ممه له‌مه‌ر لێکدانه‌وه‌ی ئه‌وبابه‌ته‌ی بڵاوبۆته‌وه له‌لایه‌ن ژمارێ له‌هه‌والده‌رییه‌کانی بیانی له‌باره‌ی ڕاپۆرته‌که‌ی بان کی مۆن سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان لەمەڕ ڕه‌وشی مافی مرۆڤی ئێران ڕایگه‌یاند: له‌م بواره داتابه‌ئێستا ڕاپۆرتێک به‌شێوه‌ی فه‌رمی له‌ژێده‌ره‌کان وکاناله‌کانی فه‌رمی وناسراو بڵاونه‌بۆته‌وه وڕایگه‌یاند هه‌رچه‌شنه بیروڕایه‌ک وبۆچوونێک له‌باره‌ی ئه‌م ڕاپۆرته به‌ستراوه به‌وه‌رگرتنی ده‌قی تۆکمه‌وته‌واوی ئه‌م ڕاپۆرته له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌کانی فه‌رمی هاوپێوه‌ند به‌م بابه‌ته.



