
بە پێی هەواڵی ئرووم نیوز : له ده‌قی سیاسه‌ته گشتییه‌کانی زانست و ته‌کنۆلۆژیادا که حه‌زره‌تی ئایه‌تووڵڵاهولعوزما خامه‌نه‌یی ڕێبه‌ری مه‌زنی ئینقلابی ئیسلامی بۆ سه‌رۆکانی سێ ده‌زگه و سه‌رۆک کۆگه‌ی دیارکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی نیزام ڕاگه‌یاندووه، به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی بوجه‌ی به‌شی توێژینه‌وه و تاقیکاری تا ۴%ی ناخالس به‌رهه‌می ناوخۆیی تا کۆتایی ساڵی ۱۴۰۴ پێشبینی کراوه.
پێداگری له سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ته‌کنۆلۆژیا و ده‌س خستنی زاستی دیزاین و سازکردن بۆ به‌رهه‌می که‌لو په‌ل و به‌ر و بووی ئێرانی به ده‌کارهێنانی بارستای بازاڕی ناوخۆیی له ده‌کارهێنانی که‌ل و په‌لی هاورده‌کراو، ده‌کارهێنانی توانا و پوتانسییه‌کی زانستی و ته‌کنیکی ئێرانیان ده‌ره‌وه‌ی وڵات و دامه‌زراندنی پسپۆڕان و توێژه‌رانی لێهاتوویی وڵاتانی دیکه به‌تایبه‌ت وڵاتانی ئیسلامی به پێی پێویست، و کردنی ئێران به ناوه‌ندی تۆمارکردنی وتاری زانستی و ڕاکێشانی ئه‌نجام و ده‌سکه‌وته‌کانی توێژینه‌وه‌کانی توێژه‌ران، بلیمه‌تانی زانستی و نوێکاران و داهێنه‌رانی وڵاتانی دیکه به‌تایبه‌ت وڵاتانی ئیسلامی له بڕگه‌کانی دیکه‌ی سیاسه‌ته گشتییه‌کانی “زانست و ته‌کنۆلۆژیا”یه که ڕاگه‌یه‌ندراوه به سه‌رۆکانی سێ ده‌زگه و سه‌رۆکی کۆگه‌ی دیار کردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی نیزامی ئێران.



