راوێژکارێکی پێشووی نووری مالیکی ڕایگه‌یاند که هه‌ردوو که‌سایه‌تی گه‌وره‌ی ئایینی شیعه‌ی عێراق فه‌توایان ده‌رکردووه‌بۆ نه‌ڕشتنی خوێنی کورد به ده‌ستی شیعه.

به‌پێی هه‌واڵی ئرووم نیوز بە گێڕانەوە لە کوردپرێس: عادل به‌رواری په‌رله‌مانتاری پێشووی کورد و راوێژکاری پێشووی نووری مالیکی، سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی عێراق رایگه‌یاند: "ئایه‌توڵڵا سیستانی، گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه‌کانی عێراق و عه‌مار حه‌کیم، سه‌رۆکی مه‌جلیسی باڵای ئیسلامی عێراق فه‌توایان داوه، که نابێت خوێنی کورد به ده‌ستی شیعه بڕژێنرێت، بۆیه شیعه به‌بێ کورد ناتوانێت به ته‌نها حوکمڕانی عیراق بکات، ئه‌وه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی کورددایه".
به‌رواری سه‌باره‌ت به مامڵه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێی عێراق له‌گه‌ڵ کورده‌کان زیادی کرد: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی عه‌بادی له هه‌مان حزبی مالیکیه، به‌ڵام عه‌بادی ناتوانێت هه‌ڵه‌کانی مالیکی دووباره بکاته‌وه.
عادل به‌رواری که بۆ باس‌نیوز لێدوانی ئه‌دا وتیشی: "راسته عه‌بادی له هه‌مان حزبی مالیکیه، به‌ڵام ده‌رفه‌تێکی زێڕین بۆ عه‌بادی هه‌ڵکه‌وتووه، بۆیه ئه‌و هه‌ڵانه‌ی پێشووی مالیکی دووباره ناکاته‌وه که به‌هۆیه‌وه، سوننه و کورد بوونه دوژمنی و وڵاتانی دراوسێش لێی رازی نه‌بوون، بۆیه عه‌بادی ئه‌و کارانه دووباره ناکاته‌وه".
وتیشی: "بڕوام وانییه عه‌بادی، ئه‌و قوماره بکات و له دژی کورد بجووڵێته‌وه، چونکه ئه‌وه به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌تی خۆی ته‌واو ده‌بێت، ئه‌وکاته هه‌ڵوێستی هه‌رێمی کوردستان، هه‌ڵوێستێکی به‌هێز ده‌بێت. به‌گوێره‌ی ده‌ستووری عیراقیش بێت، به‌بێ کورد نابێت حوکمڕانی بکرێت".



