
بە پێی هەواڵی ئرووم نیوز بە گێڕانەوە لە شنۆباس رۆژی سێ شەممە ۱۸ی خەرمانان یەکەمین فەرمانداری کوردی شاری شنۆ دوای شۆرشی ئیسلامی لە ئێران دەستی بە کارەکەی کرد.
هەروەک باس کرا ئەسعەد خزری بە پێی بڕیاری پارێزگاری ئازەربایجانی رۆژاوا بۆ پۆستی فەرمانداری شاری شنۆ دەست نیشان کرا. لەو رێورەسمەدا کۆمەڵێکی زۆر خەڵک بەشدار بوون و بە هۆی زۆر بوونی رێژەی بەشدار بوان جێگای دانیشتن نەما و ئەو کەسانە کە زۆرینەیان میوان بوون بە ناچار تا کۆتایی رێورەسمەکەو تەواوبوونی وتە درێژەکانی بەرپرسان هەر لەسەر پێ راوەستان.
هەووەها متەلیب بەلەدی ئەندامی شۆرای شار کە دەیویست لەو رێورەسمەدا قسان بکا لە لایان پارێزگارەوە رێگەی پێ نەدرا…
لە ژێرەوە چەند وێنەی پەرواێزی رێورەسمی دەست بە کاربوونی فەرمانداری نوێی شاری شنۆ دانراوە :














