
بە پێی هەواڵی ئرووم نیوز : قەسیم عوسمانی نوێنەری خەڵکی بۆکان لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە وتوێژێکی تایبەتی دا لە گەڵ ماڵپەری هەواڵدەری کانی پرێس لە بابەت فیلتێر کردن و بەستنی ماڵپەرە هەواڵدەرێکان وتی : بێ گوومان بەستنی ماڵپەرە هەواڵدەرێکان کارێکی هەڵەیە و نابێ پێش بە کاروو باری راگەیاندن بگیرێ.
عوسمانی وتیشی : راستێکەی ئەوەیە کە ماڵپەرە هەواڵدەرێکان بە تێگەکاندنی خەڵک و رەخنە گرتن لە بەرپرسان رۆڵێکی ئەرێنی و گرینگ لە بواری گەشە ستاندن و پێش کەوتن دەگێڕن و پێش گرتن بەو ماڵپەڕانە کە بە بێ هیچ یارمەتی ماڵی بۆ روون کردنەوەی بیری خەڵک و پێش کەوتنی نیزامی ئیسلامی کاردەکەن کارێکی ئەرێنی نیە.
نوێنەری خەڵکی بۆکان لە پارڵەمان هەروەها ڕایگەیاند : بێ گوومان پێش گرتن بەو ماڵپەڕانە کاریگەری خراپی دەبێت و ئێمە دەبێ بۆ هەر کارێک لە رێگەی درووست و کارناسی کراوەوە هەنگاو هەڵێنین.
عوسمانی جەختی کردەوە : لە حاڵێک دا کە دانانی ماڵپەرێکی هەواڵدەری و وەرگرتنی ئیزنی کار کردن لە بواری راگەیاندنەوە زۆر دژوار و سەختە ئێمە دەبێ بە جێی پێش گرتن و بەستنی ئەو ماڵپەڕانە رێگە بۆ وەرگرتنی ئیزنی کار کردنی ماڵپەرە هەواڵدەرێکان ئاسان تر بکەین.
لە بابەت ڕای نوێنەرانی پارڵەمان سەبارەت بە کارەکانی ئەم دواییەی جێگری کارووباری راگەیێندراوەکانی وەزارەتی ئیرشاد عوسمانی وتی : ئێستا نوێنەرانی پارڵەمان لە پشوو دان و لەو بابەتەوە هەڵوێستێکی یەک پارچە بەو هۆیەوە بەدی ناکرێ بەڵام دوای تەواو بوونی ماوەی پشووی نوێنەران بە پێی باوەر و روانینی خۆمان هەڵوێست دەنوێنین.
شایانی باسە ماوەیەکە وەزارەتی ئیرشادی ئیسلامی ئێران ئەو ماڵپەرە هەواڵدەریانەی ئیزنی کارکردنیان نیە فیلتێر دەکات و رێگە بە کارکردنیان دەگرێ.



