
بە پێی هەواڵی ئرووم نیوز : رێکخراوی فەرهەنگی و فێرکاری سۆما وەکوو گەورەترین ناوەندی فێرکاری زمانی کوردی لە ئێران ئەژمار دەکرێ و لە کاتی ئێستا دا زیاتر لە ۳۰۰۰۰ کەس لەو ناوەندە فێری نووسین و خوێندنی زمانی کوردی بوە.
ئەو ناوەندە فێرکاریە دوای ماوەیەک وەستان ئێستا لە شاری بۆکان دەستی بە کار کردوە و بە پێی هەواڵی ماڵپەری زریان لە لایان خەڵکەوە پێشوازی باشی لێ کراوە و خەڵک بە گشتی بۆ فێر بوونی نووسین و خوێندنی زمانی کوردی لەو ناوەندە ناونووسیان کردوە.



