هه‌نارده‌کردنی زیاتر له ۶۹۲ هه‌زار تۆن کاڵا له گۆمرۆکی پیرانشار
به‌ڕێوه‌به‌ری گۆمرۆکی پیرانشار ڕایگه‌یاند: هه‌نارده‌ی کاڵا له گۆمرکی پیرانشار له ماوه‌ی پێنج مانگی ئه‌مساڵدا زیاتر له ۲۸۱ هه‌زار ته‌ن بووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گۆمرۆکی پیرانشار ڕایگه‌یاند: هه‌نارده‌ی کاڵا له گۆمرکی پیرانشار له ماوه‌ی پێنج مانگی ئه‌مساڵدا زیاتر له ۲۸۱ هه‌زار ته‌ن بووه.

به‌پێی هه‌واڵی ئرووم نیوز: نادر ئه‌نساریان ڕایگه‌یاند: هه‌نارده‌ی کاڵا له‌م گۆمرۆکه و له ماوه‌ی پێنج مانگی یه‌که‌می ئه‌مساڵدا ۲۸۱ هه‌زار و ۷۰۰ تۆن به بایه‌خی ۸۳ میلیۆن و ۱۸۲ هه‌زار و ۶۸۴ دۆلار بووه.
ئه‌نساریان ئاماژه‌ی کرده سه‌ر هه‌نارده‌کردنی کاڵا له گۆمرۆکی پیرانشار له ماوه‌ی پێنج مانگی ساڵی ڕابردوودا و ڕاشیگه‌یاند: ئه‌م ڕێژه‌یه 324 هه‌زار و ۶۵۶ تۆن بووه.
وتیشی: بایه‌خی کاڵا هه‌نارده‌کراوه‌کانی گۆمرۆکی پیرانشار له پێنج مانگی ساڵی ڕابردوودا ۸۰ میلیۆن و ۹۶۱ هه‌زار و ۸۵۴ دۆلار به‌راو‌رد کراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گۆمرۆکی پیرانشار به ئاماژه به که‌مبوونه‌وه‌ی کێشی کاڵا هه‌نارده‌کراوه‌کانی گۆمرۆکی پیرانشار ڕایگه‌یاند: کێشی ئه‌م کاڵایانه له پێنج مانگی ئه‌مساڵ له چاو ساڵی ڕابردوودا له‌سه‌دا ۱۳ که‌م بۆته‌وه.
زیادیشی کرد: بایه‌خی دۆلاری کاڵا هه‌نارده‌کراوه‌کانی گۆمرۆکی پیرانشار له پێنج مانگی ئه‌مساڵ له چاو ساڵی ڕابردوودا له‌سه‌دا ۳ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
نادر ئه‌نساریان له کۆتاییدا جه‌ختی کرد: بایه‌خی مامناوه‌ندی هه‌ر تۆن کاڵای هه‌نارده‌کراو له گۆمرۆکی پیرانشار له پێنج مانگی ئه‌مساڵدا ۲۹۶ دۆلار بووه.
سەرچاوە : کوردپرێس



