• امروز : شنبه - ۱۶ آبان - ۱۴۰۵
  • برابر با : 27 - جماد أول - 1448
  • برابر با : Saturday - 7 November - 2026

هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی بەرەنگاربوونەوەی داعش گومانی جیدی لەسەرە

  • کد خبر : 179329
  • ۲۳ شهریور ۱۳۹۳ - ۰:۰۰

مەرزیە ئەفخەم وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە پێکهاتنی هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی بەدژی داعش کوتی: هاوپەیمانیی ناسراو بە هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی بەرەنگاربوونەوەی داعش کە پاش کۆبوونەوەی سەرۆکانی ناتۆ لە وێلز پێکهاتنی خۆی راگەیاندووە گومانی جیدی لەسەرە و گومان هەیە لەبارەی سووربوونی لەسەر بەرەنگاربوونەوەی بناغەیی و دروست لەگەڵ تیرۆریسم بەپێی راپۆرتی ئرووم نیوز بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی فارس، مەرزیە […]

مەرزیە ئەفخەم وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە پێکهاتنی هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی بەدژی داعش کوتی: هاوپەیمانیی ناسراو بە هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی بەرەنگاربوونەوەی داعش کە پاش کۆبوونەوەی سەرۆکانی ناتۆ لە وێلز پێکهاتنی خۆی راگەیاندووە گومانی جیدی لەسەرە و گومان هەیە لەبارەی سووربوونی لەسەر بەرەنگاربوونەوەی بناغەیی و دروست لەگەڵ تیرۆریسم

بەپێی راپۆرتی ئرووم نیوز بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی فارس، مەرزیە ئەفخەم وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە پێکهاتنی هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی بەدژی داعش کوتی: هاوپەیمانیی ناسراو بە هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی بەرەنگاربوونەوەی داعش کە پاش کۆبوونەوەی سەرۆکانی ناتۆ لە وێلز پێکهاتنی خۆی راگەیاندووە گومانی جیدی لەسەرە و گومان هەیە لەبارەی سووربوونی لەسەر بەرەنگاربوونەوەی بناغەیی و دروست لەگەڵ تیرۆریسم.
ئەفخەم جەختی کرد: هەندێ لە وڵاتانی ناو ئەم هاوپەیمانییە پشتیوانانی ماڵیی و ئاسایشیی تیرۆریستان لە عێراق و سوریا بوون و ژمارێکیش بەهیوای جێبەجێ کردنی گۆڕانکاریی جێی مەبەستی خۆیان لە عێراق و سوریا بەپرسایەتیی نێونەتەوەیی خۆیان لەبیرکردووە.
ناوبراو وتیشی: لەساڵانی دورودرێژ سیاسەت و هەنگاوی دووفاقیانە و دەکارهێنانی ئامرازیی تیرۆریسم و توندڕەویی ئەنجامێکی جگە لە برەودان بە تیرۆریسم و توندڕەویی و دەرکەوتنی لقی جۆراوجۆری ئەم تاقمانە لە هەموو جیهان نەبووە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی کرد: ئەم وڵاتانە پێش هەنگاوی نومایشیی کە واوێدەچێ بەمەبەستی پاک کردنەوەی پێشینەکەیان سەبارەت بە پشتیوانیی لە تیرۆریسم هەڵگیراوە پێویستە ئەگەر بەراستیی لە پەرەی رەهەندەکانی تیرۆریسم دەترسێن بەبێ بەرزکردنەوەی دروشم و کەڵک وەرگرتنی سیاسیی کۆتایی بێنن بە هەڵوێستی دووفاقیانە و راست و دروستیی خۆیان بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆریسم و توندڕەویی بسەلمێنن.

لینک کوتاه : https://oroumnews.ir/?p=179329

برچسب ها

ثبت دیدگاه

در انتظار بررسی : 0انتشار یافته : ۰
قوانین ارسال دیدگاه
  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • پیام هایی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.