• امروز : چهارشنبه - ۲۵ شهریور - ۱۴۰۵
  • برابر با : 4 - ربيع ثاني - 1448
  • برابر با : Wednesday - 16 September - 2026

هادی زیائەدینی پەیکەرێک دەکاتە هێمای شەهیدانی کیمیاباران

  • کد خبر : 179074
  • ۲۱ شهریور ۱۳۹۳ - ۰:۰۰

هادی زیائەدەینی هونەرمەندی دەستڕەنگین‌و پەیکەرتاشی ناسراوی کورد نوێترین کاری هونەریی خۆی کە پەیکەرێکە دەکاتە هێمایەک بۆ شەهیدانی کیمیاباران لەماوەی شەڕی ئێران‌و عیراقدا حکومەتی بەعس چەندین شاری کوردنشینی وەک (سنە، مەریوان، سەقز، پاوە، جوانڕۆ، ئیلام، قەسری شیرین، کرماشان)و بەتایبەت هەردوو شاری سەردەشت‌و نۆدشەی بۆمباران کرد کە لەئەنجامی ئەو بۆمبارانەدا بەهەزاران هاوڵاتی کورد بوونە قوربانی. بە پێی […]

هادی زیائەدەینی هونەرمەندی دەستڕەنگین‌و پەیکەرتاشی ناسراوی کورد نوێترین کاری هونەریی خۆی کە پەیکەرێکە دەکاتە هێمایەک بۆ شەهیدانی کیمیاباران

لەماوەی شەڕی ئێران‌و عیراقدا حکومەتی بەعس چەندین شاری کوردنشینی وەک (سنە، مەریوان، سەقز، پاوە، جوانڕۆ، ئیلام، قەسری شیرین، کرماشان)و بەتایبەت هەردوو شاری سەردەشت‌و نۆدشەی بۆمباران کرد کە لەئەنجامی ئەو بۆمبارانەدا بەهەزاران هاوڵاتی کورد بوونە قوربانی.

بە پێی هەواڵی ئرووم نیوز بە گێڕانەوە لە رادیۆ کوردی : ئەم پەیکەرەی هونەرمەند هادی زیائەدەینی هێماو سمبولێکە بۆ کۆی شەهیدانی ئەو کیمیابارانانە. سەبارەت بەم کارە هونەرییە نوێیەی لەلێدوانێکدا بۆ راگەیاندنەکان هادی زیائەدەینی دەڵێت: بۆئەوەی نەوەکانی ئەمڕۆو داهاتوومان لەکارەسات‌و ئەو نەهامەتییانەی بەسەر نەتەوەکەماندا هاتووە ئاگاداربن‌و وەک هێمای تراژیدیایەک لەیادەوەریماندا بمێنتێەوە ئەم پەیکەرەم دروستکردووە. بۆ دروستکردنی ئەم پەیکەرەش وەک سمبولێک سوودم لەتراژیدیای «بەیتی سەیدەوان» وەرگرتووەو لەگەڵ تراژیدیای کیمابارانی سەردەشت‌و نۆدشە تیکەڵم کردووە.

شایانی باسە پەیکەرەکە ۱۵ مەتر بەرزەو بڕیارە لەرۆژانی داهاتوودا لەڕێوڕسمێکی بەشکۆدا لەسەر یەکێک لەبەرزاییەکانی سەیرانگەی کێوی ئاویەر لەسنە دابنرێ‌.

لینک کوتاه : https://oroumnews.ir/?p=179074

برچسب ها

ثبت دیدگاه

در انتظار بررسی : 0انتشار یافته : ۰
قوانین ارسال دیدگاه
  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • پیام هایی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.