
به‌پێی هەواڵی ئرووم نیوز بە گێڕانەوە لە هه‌واڵده‌ریی ته‌سنیم؛ حه‌وته‌نامه‌ی ئه‌مریکایی نیوزویک به‌گاڵته‌کردن به‌توانای سه‌ربازی هێزه عه‌ره‌بستانیه‌کان، جه‌ختی کرد که چه‌که‌مه‌نی و چه‌کئامێره‌کانی هێزه چه‌کداره‌کانی ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن ته‌کنیسیه‌نه ڕۆژاواییه‌کان ڕاده‌گیردرێ وکه‌ڵکیان لێ وه‌رده‌گیردرێ. نیوزویک هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد؛ ته‌کنیسیه‌نه ته‌کنیکیه‌کانی پێگه‌ی ئاسمانی زه‌هرانی عه‌ره‌بستان، نوکتەیەک له‌نێوخۆیاندا ده‌گێڕنه‌وه، ئه‌وان ده‌ڵێن سه‌عودیه‌کان ته‌نیا ده‌توانن فڕۆکه‌یه‌ک هه‌ڵفڕێنن و ئه‌ویش ماکێتی فڕۆکه‌ی تۆرنادۆی فه‌ڕه‌نسیه که له‌و پێگه دانراوه. نیوزویک هه‌روه‌ها ده‌نووسێت؛ هه‌موو جبه‌خانه چه‌که‌مه‌نیه‌کانی سه‌عوودیه‌کان بۆ وێنه، گه‌وره‌ترین کۆپاپۆڕی” ئێف-۱۵ئێس” ته‌نیا به‌یارمه‌تی چه‌ند سه‌ت ته‌کنسیه‌نی ئه‌مریکی وئینگلیزی نه‌بێ ناخرێنه‌گه‌ڕ و هه‌ر ئه‌و ته‌کنسیه‌نانه‌ن که کاری ڕاگرتن و ئاماده‌کردنی تانک، که‌شتی، تۆپخانه‌و فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی ماڵباتی پاشایه‌تی سه‌عوودیان له‌ئه‌ستۆیه. ئه‌و دۆخه بۆ هێزی زه‌وینی سه‌عوودیه‌کانیشدا ڕاسته.



