
بە پێی هەواڵی ئرووم نیوز بە گێڕانەوە لە شنوباس ئەسعەد خزری فەرمانداری نوێ شاری شنۆ بەیانی ئەمرۆ یەک شەممە ۲۳ی خەرمانان بانگێشتی کۆمەڵێک لە هەواڵنێران و بەرپرسانی دەزگاکانی راگەیاندن لە شنۆ و نەغەدەی کرد.
لە دەسپێکی ئەو دیدارە دا هەرکام لە هەواڵنێران و بەرپرسانی هەواڵدەرێکان باسی کێشە و تەگەرەکانی بەردەم کار و چالاکی راگەیەندنیان کرد لە شارەکانیان و داوایان لە فەرماندری شنۆ کرد یارمەتی دەری هەواڵنێران بێت بۆ گواستنەوەی بەردەوامی هەواڵەکان.
لە کۆتایی دا فەرمانداری شنۆ وێڕای بەخێرهاتنی رۆژنامەوانان و هەواڵنێران، رۆڵی دەزگا هەواڵدەرێکان و راگەیێندراوەکانی لە بەدی هێنانی کۆمەڵگایەکی پێشکەوتتوو دا بە گرینگ وەسف کرد و وتی : لە دونیای ئەمرۆدا مێدیا یەکێک لە گرینگترین هۆیەکانی سەرزیندوویی و چالاکی لە کۆمەڵگان و رۆلێکی بەرچاویان لە روون کرنەوە و ئاگادار کردنی خەڵک دا هەیە.
خزری وتیشی ئێمە وەک فەرمانداری شاری شنۆ لە چوارچێوەی یاسا دا ئامادەین هاوکاری دەزگاکانی راگەیێندن بکەین و هیوادارین هەواڵدەرێکانیش بە شێوەیەکی درووست و دوور لە شێواندنی ڕای گشتی و پرۆپاگەندەی نابەجێ مامەڵە بکەن و بۆ پێشەوە چوون و نەهێشتنی کۆسپەکان یارمەتیدەرمان بن.
لە بابەت رەخنە گرتن لە بەرپرسانیش خزری وتی : بەرپرسانی ئێدارەکان دەبێ پێشوازی لە رەخنە بکەن و وێرای هاوکاری کردنی تەواوی رۆژنامەوانان کار و چالاکی خۆیان بۆ ئاگادر بوونی خەڵک بدەن بە هەواڵدەرێکان.




