
بە پێی هەواڵی ئرووم نیوز بە گێڕانەوە لە هاووڵاتی : بۆ پشتگیری خەڵکی کۆبانی، بەشێک لە چالاکوانانی سیاسی و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لە هەرێمی کوردستان گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.
گردبوونەوەکە پێش نیوهرۆی ئهمرۆ شهممه بهرێوهچوو به مەبەستی پشتگیریکردن لە خەڵکی کۆبانی لە بەردەم پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بۆ بەردەم نوێنەرایەتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەولێر ئەنجامدرا.
خۆپێشاندەران بە ئامانجی گەیاندنی نوسراوێک بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان کە تیایدا داوای پشتگیری لە خەڵکی کۆبانی کراوە بەرامبەر هێرشەکان رێکخراوی دەوڵتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) .
چەند رۆژێکە رێکخراوی داعش هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر گوندەکان و ناوچەکانی دەوروبەری کۆبانی ئەنجام داوە و خۆپێشاندەران لەو باوەڕەدان کە بۆ ئەوەی شنگالێکی دیکە روونەداوەتەوە، پێویستە یارمەتی خەڵکی کۆبانی بدرێت بۆ رووبەرووبوونەوەی داعش.
تارا حوسێن چالاکوانی سیاسیو بهشداربووی خۆپیشاندانهکه راگەیاند “مەبەست لەو کۆبونەوەیە گەیاندنی دەنگی خەڵکی کۆبانییە بۆ بەپرسانی نەتەوەیەکگرتووەکان و پێویستە یارمەتی زیاتر کۆبانی بدرێ و داوای لە نەتەوەیەکگرتووەکان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین کە پاڵپشتی لە خەڵکی کۆبانی بکەن .
تارا حوسێن بوونی داعش لە ناوچەکە نەک تەنیا بە هەڕەشەک بۆ سەر کوردستان بەڵکوو بە مەترسییەکی گەورە بۆ سەر کۆمەڵگای جیهانی دەزانێ بۆیە داوای کرد کە نەتەوەیەکگرتووەکان دەستبەجێ فریای خەڵکی کۆبانی بکەن



