• امروز : پنج شنبه - ۲۶ شهریور - ۱۴۰۵
  • برابر با : 5 - ربيع ثاني - 1448
  • برابر با : Thursday - 17 September - 2026

کاردانەوەی ئێران بەرامبەر پەلاماری سەربازی ئەمریکا بۆسەر سووریا

  • کد خبر : 181778
  • ۰۲ مهر ۱۳۹۳ - ۰:۰۰

ئێران بەرامبەر پەلاماری سەربازی ئەمریکا بۆسەر سووریا کاردانەوەی نواند جێگری بەشی عەرەبی و ئەفریقایی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بەرامبەر پەلاماری  سەربازی ئەمریکا بۆسەر سووریا وتی : ڕێگەچارەی  بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم  یاری هالیڤودی نییە. " حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان" جێگری بەشی عەرەبی و ئەفریقای وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێران […]

ئێران بەرامبەر پەلاماری سەربازی ئەمریکا بۆسەر سووریا کاردانەوەی نواند

جێگری بەشی عەرەبی و ئەفریقایی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بەرامبەر پەلاماری  سەربازی ئەمریکا بۆسەر سووریا وتی : ڕێگەچارەی  بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم  یاری هالیڤودی نییە.

" حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان" جێگری بەشی عەرەبی و ئەفریقای وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێران وتیشی : لە ڕوانگەی ئێرانەوە هەر چەشنە کردەوەی سەربازی لە جوگرافیای سووریا بێ داواکاری  دەوڵەتی  ئەم وڵاتە و ڕەچاونەکردنی مافە نێودەوڵەتییەکان، قەبووڵ نەکرایەوە  چونکوو بەرەنگار بوونەوەی  تیرۆریزم ناتوانێ  بنەمایەک بۆ بن پێ کردنی  سەروەری نیشتمانی  وڵاتان بێت .

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی  کە کۆماری ئیسلامیی ئێران  پەلاماری  ئاسمانی ئەمریکا بۆسەر ناوچەگەلێکی سووریا و تەوەرەکانی  بە هەستیاری و وردبینییەوە پێ وشوێن دەگرێت، وتی : تاران کردەوەکانی ئەمریکا و چەند وڵاتی بن پێ کەری سەروەری نیشتمانی و مافە نێودەوڵەتییەکان و بنەمایەک بۆ کردەوەکانی نوێی دەستێوەردەرانە لە ناوچە دەزانێ.

لە پەلامارەکانی ئاسمانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممەی ئەمریکا لە ڕەقە لەباکووری سووریا هەشت کەسی سیڤیلی سووری کوژران.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا بە بڵاو کردنەوەی بەیانامەیەک پێداگری کرد: دەستێوەردانی سەربازی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە سووریا بە دژی داعش، بێ پاراستنی سەروەری ئەم وڵاتە بەمانای ڕاگەیاندنی شەڕە.

لینک کوتاه : https://oroumnews.ir/?p=181778

برچسب ها

ثبت دیدگاه

در انتظار بررسی : 0انتشار یافته : ۰
قوانین ارسال دیدگاه
  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • پیام هایی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.