سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرایدەکات کە شەڕێکی سەخت لە نێوان چەکدارانی داعش و هێزە ئەمنیەکانی عیراق لە باشوری بەغدا هەڵگیرساوە.

بە پێی هەواڵێکی پێگەی ئەلیکترۆنی(شەفەق نیوز) سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرایکردووە" ئێوارەی ئەمڕۆ پێکدادانێکی سەخت لە نێوان
چەکدارانی خۆبەخش کە سەر بە هێزە ئەمنیەکانی عیراقن و تیرۆرستانی داعش دەستی پێکردووە."
سەرچاوەکە ئاماژەشی بەوەکردووە کە" شەڕو پێکدادانەکەی لە ناوچەی یوسفیەی باشوری بەغدا هەڵگیرساوە و چەندین کوژراو و برینداری لێکەوتۆتەوە بەڵام بە وردی نازانرێت ژمارەیان چەندە."
پاش ئەوەی ئەمڕۆ لەشاری پاریس بەبەشداریی زیاتر لە ۴۰ دەوڵەت کۆنگرەی نێودەوڵەتی ئاشتی و ئاسایشی عیراق بەڕێوەچوو، کۆنگرە بە ۱۰ بڕیار و راسپاردەوە کۆتایی بەکارەکانی خۆی هێنا.جەختیان لە ریشەکێشکردنی چەکدارانی داعش لە عیراق کردەوە.



