
مەحموود گوڵزاری لە وتووێژێکی تایبەتی دا لەگەڵ هەواڵنێری ئرووم نیوز رایگەیاند : نەو ناوەندانەی کە لە سەراسەری وڵات لە ژێر ناوی ناوەندی هاوسەرگیری چالاکی دەکەن دەبێت بە بێ کەڵکی نابەجێ لە هاوسەرگیری ئاسان دەست بە پێش کێش کردنی خزمەت گووزاری بە پێی ئەرکی دابین کراو بکەن.
وتیشی : یەکەک لە بەرنامەکانی جێگری کارووباری لاوان پێک هێنانی شێوەکاری نەتەوەیی راوێژکاریە کە بۆ رێک خستن و بەردەوام بوونی پێش کێش کردنی راوێژکاری پێش هاوسەرگیری لە هەموو ناوەندەکانی پەیوەندی دار بە هاوسەرگیری پێک دێت.
گوڵزاری لە درێژەدا وتی : پێک هێنانی ئەو شێوەکارە تا کۆتایی مانگی خەرمانانی ئەمساڵ کۆتایی پێ دێت و دوای وەرگرتنی ئیزنی کار لە رێکخراوی نەتەوەیی دەروون ناسی لە تەواوی ناوەندەکانی راوێژکاری هاوسەرگیری پەیرەو دەکرێ.
جێگری وەزیری لاوان هەروەها وتی : لە بەشی دۆزینەوەی هاوسەر بە هاوکاری لەگەڵ رێکخراوی تەبلیغاتی ئیسلامی پلانی گشتی هاوسەرگیری ئیستا دەستی بە کار کردوە کە هاوکات لەگەڵ هاتنی حەوتەی هاوسەرگیری لە رێکەوتی ۴ی رەزبەر رادەگەیێندرێت.
گوڵزاری جەختی کردەوە : ئەمساڵ نوێنەرانی پارڵەمان پلانێکیان پێش کێش بە پارڵەمان کردوە کە بە پێی ئەو پلانە لە شوێنی سندووقی گەشەی میللی ۵۰۰ میلیۆن تمەن بۆ بەشی هاوسەرگیری تەرخان کراوە و دەدرێ بە ئەو کەسانەی بە تازەگی ژیانی هاوبەشیان پێک هێناوە.
وتیشی : ئەمساڵ پێک هێنانی ناوەندی راوێژکاری هاوسەرگیری، ناوەندی هێورکرنەوەی رق و کینە، چالاک کردنی ناوەندەکانی بەشداری کۆمەڵایەتی ، پێک هێنانی پۆرتاڵی گشتی بۆ پڕکرنەوەی کاتی بێکاری و دانانی مەجلیس یان کۆرگەی نەتەوەیی لاوان لە دەستووری کار دایە و پێش بینی دەکرێ لە ۶ مانگی داهاتوو نزیک بە ۴۰ لە سەدی ئەو پلان و بەرنامانە بچنە بواری جێ بە جێ کردنەوە.
/کۆتایی بابەت/



