
بە پێی راپۆرتی ئرووم نیوز : هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ هه‌وڵی ئه‌مریکا بۆ پێکهێنانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌دژ داعش له‌ئێراق و سووریا، حکومه‌تی فه‌ڕه‌نسه‌ش بۆ پاسای سیاسه‌ته‌کانی ئه‌و وڵاته له‌به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریزم هه‌ر وه‌ک ئه‌مریکا، سبه‌ی دووشه‌ممه میوانداری دانیشتنی خه‌بات له‌دژ تیرۆریزم به‌ته‌وه‌ری ئێراقه.
جم وجۆڵه‌کانی ئه‌مڕۆی ڕۆژاوا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم له‌کاتێکدایه که به‌رله‌وه، بڕێک وڵاتی ڕۆژاوایی به‌تایبه‌ت ئه‌مریکا، ئینگلیز و فه‌ڕانسه، به‌شێوازی جۆربه‌جۆری سه‌ربازی و سیاسی داکۆکیان کردووه له تیرۆریستان له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ڕه‌وتی دووفاقیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڕه‌شه‌کوژیی ڕۆژاوا و دابه‌شکرانی تیرۆریزم به‌باش و خراپ، مه‌ترسی گرووپی تیرۆریستی داعشی جیهانی کرد.
ده‌سدرێژیی داعش بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه سه‌ره‌کییه‌کانی ڕۆژاوا به‌تایبه‌ت ئه‌مریکا له‌سووریا و ئێراق، بووه‌ته‌هۆ تاکوو لایه‌نگرانی دوێنێی داعش، ئه‌مڕۆ ته‌نیا به‌ئامانجی ته‌مێ کردنی داعش، خۆیان بخه‌نه‌نێو ڕیزی وڵاتانی لایه‌نگری خه‌بات له‌دژ تیرۆریزم.
بێگومان، ئه‌گه‌ر گرووپی ڕه‌شه‌کوژی داعش سه‌رپێچی نه‌کردبا و له‌هه‌مبه‌ر لایه‌نگرانی خۆیدا ڕانه‌وه‌ستابا، نه‌ده‌که‌وته به‌ر تووڕه‌یی و ڕقی ڕۆژاواییه‌کان هه‌تا له‌چوارچێوه‌ی ڕه‌وتێکی بژارده‌یی، ته‌نیا بۆ هێورکردنه‌وه‌ی بیروڕای گشتی وڵاته‌کانیان، له‌دژ داعش، میتینگ و کۆبوونه‌وه له جه‌ده‌ی عه‌ره‌بستان و پاریسی پێته‌ختی فه‌ڕانسه به‌ڕێوه‌ببه‌ن.
شانۆی ئه‌مڕۆ ڕۆژاوا له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم، له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی ڕۆژاواییه‌کان له‌و کاته‌ی تیرۆریستان له‌سووریاو ئێراق، خه‌ڵکی ئه‌و وڵاتانه‌یان قه‌ڵاچۆ ده‌کرد، یه‌ک ناگرێ.
داعش له‌سووریا و ئێراق تاوانی جۆربه‌جۆری ئه‌نجام داوه که ڕۆژاوا به‌نوقاندنی چاوی خۆی، به‌ئاسانی لێی ده‌رباز بوو به‌ڵام ئه‌مڕۆ پاش کوژرانی دوو په‌یامنێری ئه‌مریکی به‌ده‌ست داعش، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم به‌شێوازی فیلمه‌کانی هالیوودی به ئاماده‌کاریی ئه‌مریکا، ده‌س پێ بووه.
ڕه‌وتی بژارده‌یی ڕۆژاوا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم، سه‌ره‌کی ترین هۆکاری هه‌ڕه‌شه‌ی جیهانی داعشه که به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران به‌رله‌وه، له‌باره‌یه‌وه وشداریان به ڕۆژاوا دابوو.
به‌سه‌رنجدان به‌و ڕه‌وته، به‌رپرسانی ئێرانی له‌بنه‌ڕه‌تڕا هاوکاری کردن له‌گه‌ڵ ڕۆژاواییه‌کان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ره‌شه‌کوژیان قه‌بووڵ نییه، چونکه نیگای ئێران جیاوازه له نیگای ڕۆژاوا به‌تایبه‌ت ئه‌مریکا له‌به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی ڕه‌شه‌کوژیدا.
هه‌رله‌و چوارچێوه‌دا، حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵاهیان، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ کاروباری عه‌ره‌بی وئه‌فریقایی دوێشه‌و(شه‌ممه له‌سه‌ر یه‌کشه‌ممه) وتی: ئێران ئاماده‌بوون له دانیشتنه کارتۆنی وبژارده‌ییه‌کانی خه‌بات له‌دژ تیرۆریزم بۆ وێنه دانیشتنی پاریس ، له‌به‌رچاو ناگرێت.
به‌قسه‌ی ئه‌میر عه‌بدوڵاهیان، بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران، خه‌باتی ڕاسته‌قینه‌و نابژارده‌یی له‌دژ تیرۆریزم له‌ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست و شوێنه‌کانی دیکه‌ی جیهان، گرینگه.
هه‌وڵی هاوبه‌شی جیهانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڕاست بێژانه، شه‌فاف و بێ هه‌ڵاواردن له‌دژ تیرۆریزم، ڕه‌وتی نه‌گۆڕ و سه‌ره‌کی کۆماری ئیسلامیی ئێران له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و دیارده نگریسه‌یه.
تیرۆریزم و توندڕه‌وی خوازی، هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی جیددییه بۆ جیهان و به‌رنامه‌و پلاندانانی ڕێکخراو و هاوکارییه چه‌ندقۆڵیه‌کان، ته‌نیا ڕێکاری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڕه‌شه‌کوژیی و توندڕه‌وی خوازی له‌ناوچه‌یه.
به‌ڵام خه‌بات و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌ندازیاری کراو له‌دژ تیرۆریزم و داکۆکی له‌تیرۆریستانی میانه‌ڕه‌و له‌سووریا قه‌ت ناتوانێ ڕیشه‌ی تیرۆریزم له‌به‌ین ببات و به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتن له جه‌ده‌ی عه‌ره‌بستان وپاشان له‌پاریسیش ته‌نیا له‌ئاستی میتینگێکدا ده‌مێنێته‌وه.



