
بە پێی هەواڵی ئرووم نیوز : ھەڵبژاردەی بالەی ئێران دوێنێ لە دوھەمین یاری خۆیدا لە قۆناغی دوھەمی یاریەکانی پاڵەوانێتی جیھان لە پۆڵەندا بە ئەنجامی ٣ بە سفر لە تیمی ئارژانتینی بردەوە. یاریزانانی بالەی ئێران شەوی پێنجشەمەش لە یەکەم یاری خۆیاندا لەو قۆناغەدا بە ئەنجامی سێ بە یەک لە تیمی ئۆسترالیایان بردبۆوە. ھەڵبژاردەی ئێران لە یاری دواتری خۆی کە سبەی شەوە رووبەرووی پوڵەندای میواندار دەبێتەوە.



