
به پێی ڕاپۆرتی ئرووم نیوز بە گێڕانەوە لە ماڵپه‌ڕی PUK میدیا ؛ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ “فرانسوا هۆڵاند” سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا به‌یاوه‌ری وه‌فدێکی باڵا که پێکهاتبون له لۆران فابیوس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا و جان ئیڤ لودریان وه‌زیری به‌رگری فه‌ره‌نسا گه‌یشته به‌غداو له لایه‌ن د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆک کۆماری عیراق پێشوازیلێکرا.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا بۆ دوو مه‌به‌ست دێت، پشتگیری حکومه‌تی نوێی عیراق و تاوتوێیکردنی کۆنفرانسی پاریس له سه‌ر بارودۆخی عیراق که برِیاره له‌رِۆژی دوو شه‌ممه‌ی داهاتوو له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا سازبکرێت.
هه‌روه‌ها فرانسوا هۆڵاند سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا پاش کۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆک کۆماری عیراق، گۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیان سازکردو سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند: فه‌ره‌نسا شان به‌شانی عیراق ده‌وه‌ستێت، له‌ئێستادا عیراق له گواستنه‌وه‌ی سیاسیدایه‌و زۆربه‌ی لایه‌نه‌کانیش به‌شداری حکومه‌تی نوێی عیراقن که به‌ڕستی ئه‌وه دڵخۆشکه‌ره.
وتیشی: ئێمه هاوکاری عیراق ده‌بین، له هه‌موو روویه‌که‌وه چونکه عیراق روبه‌ڕوی گروپێکی تیرۆرستی بووه‌ته‌وه که ته‌نها مه‌ترسی نیه بۆ سه‌ر عیراق به‌ڵکو مه‌ترسیه بۆ سه‌ر هه‌موو جیهان.
هه‌روه‌ها بڕیار هه‌ر ئه‌مڕۆ فرانسوا هۆڵاند سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا و وه‌فدی یاوه‌ری سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن و چاویان بکه‌وێت به به‌رپرسانی هه‌رێم.



