
بە پێی هەواڵی ئرووم نیوز” حه‌سه‌نی ڕۆحانی” سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران به‌ده‌برێنی خۆشحاڵی له سلامه‌تی وشادابی جه‌سته‌یی وروحی مه‌قامی مه‌زنی ڕێبه‌ری حه‌زره‌تی ئایه‌توڵڵاهوالعوزماخامنه‌یی ،
داوای ته‌مه‌نی درێژ وباشتربوونی تۆکمه وته‌واوی له خزمه‌ت کردن به‌نه‌ته‌وه‌ی ئێران، جیهانی ئیسلام، ئینقلابی ئیسلامی وفه‌رهه‌نگی ئیسلامی له‌خودای به‌رزوبی هاوتا کردوجه‌ختی کرد هه‌بوونی ڕێبه‌ری مه‌زنی ئینقلابی ئیسلامی ، جولانه‌وه‌ی ڕووله‌گه‌شه‌ی نیزامی ئیسلامی ده‌سته‌به‌رده‌کات. سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران به‌ڕێزگرتن له‌لوتف ومه‌حه‌ببه‌تی مه‌قامی مه‌زنی ڕێبه‌ری وتی، هه‌تا ئێستاکه ده‌وڵه‌ت له سێبه‌ری هه‌رئه‌م پشتیوانیانه ، توانیویه‌تی له‌هێندێک له‌کێشه وگرفته‌کان تیپه‌ڕێت.
ڕۆحانی به‌ئاماژه به‌سه‌فه‌ری پێنج ڕۆژه‌ی خۆی بۆ دوووڵاتی ئاسیای ناوه‌ندی وبه‌شداری کردن له‌کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆکانی ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای له تاجیکستان ، دیدارووتووێژه ئه‌نجام دراوه‌کانی به‌سازنده وبه‌که‌ڵک وه‌سف کرد ووتی: له دیدارله‌گه‌ڵ سه‌رۆکانی وڵاتان ، هه‌مووسه‌رۆکان وبه‌تایبه‌ت سه‌رۆک کۆماری روسیا ، حاڵی رێبه‌ری مه‌زنی ئینقلابی ئیسلامی پرسیوه وسلا‌وی
تایبه‌تیان پێشکه‌ش کردووه.



