
بە پێی هەواڵی ئرووم نیوز : ئه‌م چالاکی مافی مرۆڤه وتیشی: لێژنه‌کانی لێکۆڵینه‌وه ده‌بێ بڕۆن بۆ غه‌ززه چوونکه ژماری نه‌خۆشانی تووشبووی شێرپه‌نجه له‌م ناوچه به شێوه‌ی نائاسایی زۆر بووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته؛ له چه‌ن مانگی ڕابردوودا ڕاده‌ی تووشبوون به شێرپه‌نجه له غه‌ززه دوو هێنده بووه و هه‌موو مانگێ ۵۰ حاڵه‌تی تازه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه له غه‌ززه تۆمار ده‌کرێ.
ئه‌م ڕاپۆرته ده‌ڵێ: ئیسراییل هه‌روه‌ها به به‌رده‌وام کردنی گه‌مارۆی غه‌ززه، پێشی گرتووه به به‌ڕێکرانی نه‌خۆشان بۆ ده‌ره‌وه و گه‌یشتنی ده‌رمان و که‌ره‌سته‌ی پزشکی بۆ ئه‌م ناوچه‌یه که له‌م ڕه‌وشه‌دا ڕه‌وشی نه‌خۆشانی تووشبووی شێرپه‌نجه‌ی غه‌ززه ڕۆژ له دوای ڕۆژ خراپتر ده‌بێ.



