
بەگوێرەی هەواڵی ئرووم نیوز بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی مێهر، جێگری یەکەمی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێ وڕەسمی لێدانی زەنگی دەسپێکی ساڵی نوێی خوێندن وتی : مانگی مێهر و یەکەمی مێهر (ڕەزبەر) تژی لە شکۆمەندی و دلۆڤانیە و ئەو مانگەی لەنێو مانگەکانی دیکەدا جوانیەتی تایبەتی هەیە. لەساڵی خوێندنی نوێی ئەمساڵ دا ، دوازدە ملوێن و دووسەد و شەست و هەشت هەزار و ۶۰۵ خوێندکار خوێندن دەست پێ دەکەن..



