
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس، مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عیراق بەدەرکردنی بەیاننامەیەک داوای یارمەتیی کۆمەڵگای جیهانیی کردووە بۆ رێگریی لە روودانی کارەساتێکی مرۆیی لەلایەن تیرۆریستانی داعش. ناوچەی کوردنشینی کوبانی لە باکووری سوریادا هەڵکەوتووەو خەڵکی ئەم ناوچەیە ماوەیەکی زۆرە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە گەمارۆ دراون. بەیانیی ئەمرۆ رۆژنامەی میسریی الاهرام راپۆرتی داوە هێزەکانی داعش بە پێشڕەویی بەرەو کوبانی ۲۱ گوندیان لە دەورووبەری ئەو ناوچەیە داگیرکردووە.



