
بە پێی هەواڵی ئرووم نیوز ماڵپەری رادیۆکوردی بە گێڕانەوە لە رۆژنامەی رادیکال نوسیویەتی : ئەو کەسانە بۆ بەھاناوەچونی کوردانی سوریا چوبونە گرکێ سپی بەمەبەستی شەڕی داعش. ئەو رۆژنامەیە ئاماژەی داوەتە گەمارۆدرانی کۆبانی و دەنوسێ داعش توانیویەتی ٣٠٠ ئەندامی پەکەکە بگرێ و بیانکوژێ. بەرلەوە میدیاکانی تورکیا باسی ئاودیو بونی ۴٠٠ ئەندامی پەکەکە بۆنێو سوریایان کردبوو. تەکفیریەکانی داعش رۆژی سێشەمەی رابردوو بە دەیان گوندی سەربە کۆبانێیان گرت.



