گرووپی داعش ده‌رفه‌تی سێ ڕۆژه‌ی بۆ کوردانی مووسڵ داناوه مال و حالێ خۆیان به جێ بهێڵن.

به‌پێی هه‌واڵی ئڕووم نیوز بە گێڕانەوە لە کوردپرێس: غه‌یاس سوورچی کارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی مووسڵی یه‌کێتی نشتیمانی کوردستان له گفتوگۆ له‌گه‌ل ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ڕایگه‌یاند که داعش له فه‌رمانێکیدا داوای له کوردانی نیشته‌جێ مووسڵ و هاوێری کردووه له ماوه‌ی سێ ڕۆژدا ناوچه‌کانیان به جێ بهێڵن و هه‌ڕه‌شه‌ی لێکردون ئه‌گه‌ر وا نه‌که‌ن له لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌و ده‌کوژرێن.
ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ئه‌منی مووسڵ ئاشکرای کرد: داعش له حاڵێکدا ئه‌م ده‌رفه‌ته سێ ڕۆژه‌ی بۆ کوردی مووسڵ داناوه که ته‌نیا ژماره‌یه‌کی زۆر که‌می کوردان له مووسڵ و ده‌روبه‌ری ماونه‌ته‌وه و زۆرتریان یان وه‌کوو ئاواره ڕوویان کردۆته هه‌رێمی کوردستان و یان له لایه‌ن داعشه‌وه کوژراون.



