هێزه‌کانی پۆلیس له شاری ئامه‌د به پاساوی ئه‌وه‌ی که دامه‌زراندنی خوێندنگه‌ی زمانی کوردی له‌لایه‌ن ڕێکخراوه‌کانی سه‌ر به په‌که‌که کارێکی نایاساییه، ده‌ستیان دایه داخستنی ئه‌و خوێندنگه‌یه له ئامه‌د.

به‌پێی هه‌واڵی ئرووم نیوز کوردپرێس به گێڕانه‌وه له ماڵپه‌ڕی شرۆڤه‌یی ilkehaber: له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن له تورکیا، جارێکی دیکه بابه‌تی پێویستی وانه‌وتنه‌وه به زمانی کوردی له‌لایه‌ن ڕێکخراوه سیاسی و ڕاگه‌یێنه‌رییه‌کانی سه‌ر به په‌که‌که، به‌رز کرایه‌وه و ژماره‌یه‌ک له سه‌رکرده‌کانی ئه‌م پارته ڕایانگه‌یاند که ئه‌م پرسه یه‌کێکه له سه‌ره‌کیترین پرسه‌کان و ده‌بێ له دانوستانی ئاشتی له‌به‌رچاو بگیردرێت.
پاش ئه‌وه‌ی که بانگه‌وازی خه‌ڵکی ناوچه کوردنشینه‌کانی تورکیا سه‌باره‌ت به گه‌مارۆدانی یه‌ک حه‌وته‌یی پۆلی خوێندن ده‌رئه‌نجامێکی باشی نه‌بوو، ئه‌م جاره ژماره‌یه‌ک له ڕێکخراوه‌کانی سه‌ر به په‌که‌که له‌وانه شاره‌وانییه‌کانی ئامه‌د، لیجه و شڕنا‌خ ده‌ستیان کرد به دامه‌زراندنی خوێندنگه‌کانی زمانی کورد و ڕایانگه‌یاند که له‌م خوێندنگانه‌دا، به پشتیوانی شاره‌وانییه‌کانی ئه‌و ناوچانه، وانه‌کانی زمانی کوردی به شێوه‌ی زانستی و ده‌وترێته‌وه.
هێزه‌کانی پۆلیسی تورکیا دوێنێ له شاری کوردنشینی ئامه‌د له ڕێگای زه‌بری ئۆتۆمبێڵی زرێپۆش و هێزی دژه شۆرش، بڵاوه‌ی به ئاپۆڕه‌ی لایه‌نگرانی په‌که‌که کرد که له به‌رده‌م بینای قوتابخانه‌ی زمانی کوردی‌دا کۆبوونه‌وه و پاش بڵاوپێکردنی خه‌ڵک هێزی پۆلیس ده‌رگاکه‌ی ئه‌و بینایه داخست.
هێزی پۆلیس ڕایگه‌یاند که چالاکی شوێنی له‌م جۆره به نایاسایی و نافه‌رمی داده‌نرێت و ده‌بێ بنه‌ماڵه‌کان منداڵانی خۆیان له خوێندنگه حوکمی و فه‌رمییه‌کان بخه‌نه به‌ر خوێندن.
خوێندنگه‌ی ئه‌هلی ناوبراو یه‌کێک له‌و ۶ خوێندنگه‌یه که له‌لایه‌ن پارتی دیموکراتیکی گه‌لان و ناوچه دیموکراتیکه‌کان و شاره‌وانییه‌کانی سه‌ر به په‌که‌که دامه‌زراوه.
له شاره‌کانی جزیره، شڕنا‌خ، لیجه و هه‌کاری له‌م جۆره خوێندنگه‌یانه دامه‌زراوه و ڕۆژنامه‌ی ئۆزگۆر گونده‌م و دیکه‌ی ڕاگه‌یێنه‌رییه‌کانی په‌که‌که داوا له کورده‌کانی تورکیا ده‌که‌ن به پشتیوانی کردنی ئه‌م ناوه‌ندانه، سه‌ر خوێندنگه حوکمییه‌کان بایکۆت بکه‌ن.
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وپێش نه‌بی ئاوجی، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی تورکیا و یه‌کێک له دامه‌زرێنه‌رانی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ڕایگه‌یاند که ده‌وڵه‌تی تورکیا ئه‌مساڵ بۆ یه‌که‌مین جار ده‌ستی کردووه به دامه‌زراندنی ۲۰ مامۆستای زمانی کوردی.
جه‌ختیشی کرد: ئه‌م ئاماره زۆر که‌مه، به‌ڵام له ڕووی سیاسییه‌وه هه‌ڵگری مانایه‌کی گه‌وره‌یه و له ڕووی سیمبۆلیکه‌وه، گرینگایه‌تییه‌کی تایبه‌تی خۆی هه‌یه.



