
بە پێی هەواڵی ئرووم نیوز بەگێرانەوە لە ماڵپەری کوردپەیامی پیرانشار : کەم بوونی شوێنی دانیشتن و حەسانەوەی خەڵک لە ناوەندەکانی بیێهداشتی پیرانشار بە تایبەتی لە ناەندی بێهداشتی و دەرمانی بە ناو کۆنە خانێ بۆتە هۆی نارەزایەتی هاووڵاتیان. لەو بابەتەوە هەواڵنێری کوردپەیام وتووێژی لەگەڵ چەند کەسی نارازی کردوە :
خاتوو محەمەدی کە لە باروودۆخی نالەباری ناوەندی بێهداشتی پێرانشار نارازیە دەڵێ : “لە کات ژمێر ۸ی بەیانیەوە لێرە سەرگەردانم و ئێستا کە کات ژمێر ۱۱یە کەس نیە وڵامم داتەوە و هێشتا ئیزنی چوونە ژوورەوەم پێ نەدراە ، رێژەی خەڵک لە ناوچەی کۆنە خانێ زیاتر لە ۱۸ هەزار کەسە بەڵام ئەو ناوەندە ۵ کارگێڕی هەیە کە بەراستی جێی داخە.”
ژنێکی ماندوو کە لەسەر دەم و چاوی خۆڵ نیشتبوو و ئارەقەی بە نێوچاوانی وەبوو لە توورەییان ناوی خۆشی نەهێنا وتی : ” لەوەی کە ئێمە چەندین کات ژمێر لێرە مەعتەلین هیچ ناڵێن بەڵام مەگەر ئێمە ئاژەڵی کێوین کە جێگەیەکمان بۆ دانیشتن و حەسانەوە بۆ تەرخان نەکراوە؟ ئەو هەمۆ ئاشغاڵ و پاش ماوەیە چیە لێرە رژاوە مەگە ئێرە ناوەندی پاکژی و بێهداشت نیە ؟ بۆ دەبی وابێ؟ “
شایانی باسە لەو ناوەندە بێهداشتێ دا حەبی پێشگیری لە منداڵ بوونیش بە ژنان دەدرێ . ئەو وێنانەی لە ژێرەوە دانراوە باروودۆخی نالەباری ناوەندی بێهداشتی کۆنە خانێ لە پیرانشار نیشان دەدا :















