
بە پێی هەواڵی ئرووم نیوز جەلال فەدایی بەرپرسی رێکخراوی ئاگرکووژێنەوە مەهاباد رۆژی دووشەممە لە وتووێژێک دا لە گەڵ هەواڵدەری ئیرنا وتی : تەرمی ئەو شاخەوانە لە لایان راوچیانی ماسی لە قۆڵی قازیاوای گۆلی سەددی مەهاباد دۆزرایەوە و لە لایان هێزەکانی مانگی سوور لە ناو ئاو دەرهێنرا.
فەدایی هەروەها وتی : ئەو شاخەوانە شەوی هەینی ۱۳ی پووشپەری ساڵی ۱۳۹۳ کاتی گەرانەوە لە کەمپی شاخەوانان لە سێ کانیانی مەهاباد بە هۆی بارینی باران و لافاو ون ببو.
بەرپرسی رێکخراوی ئاگرکووژێنەوەی مەهاباد جەختی کردەوە : دوای ئەم رووداوە گەران بە دوای تەرمی ئەو شاخەوانە بە ماوەی حەوتەیەک درێژەی هەبوو کە لە ئاکام دا بە رەزامەندی بنەماڵەکەی گەران وەستا بوو.
شایانی باسە ئەو شاخەوانە مەهابادیە ۶۵ ساڵی تەمەن بوە و ئەندامی دەستەی شاخەوانانی شاری مەهاباد بوە.



