
بە پێی هەواڵی ئروم نیوز: رێکخراوی فەرهەنگی بەسیرەت بە هاوکاری تۆری هەواڵنێری دانا و تۆڕی نێونەتەوەیی ئینگلیسی زمانی کەن ریوێر کێ بڕکێیەکی مەزن لە ئاستی نێونەتەوەیی لە ژێر ناوی رێگەی عەشق بە تەوەری فیلم و وێنەو ڕاپۆرتی پیاسە بە بۆنەی چلەی ماتەمینی ئیمام حووسێن ساز دەکات.
ئەوکەسانەی بە نیازی بەشداری کردنن لەو کێ بڕ کێ یەدا دەتوانن فیلم، وێنە، ڕاپۆرت، کورتە فیلم ، کلیپ و چیرۆک بە تەوەری پیاسە کردنی ئەویندارانی ئیمام حووسێن لە ژێرناوی لە رێگەی عەشق دا بۆ ئادرەسێکانی خوارەوە بنێرێت:
ئادرێسی پۆستی: تاران، مەیدانی فێردووسی، کۆڵانی شاهروود، ناوەندی هەواڵنێری دانان
تکایە کاتی فیلم و ڕاپۆرتەکان نابێت لە ۵ خوولێک کەمتر بێت و نابێت هیچ لۆگۆ یا ناویان لە سەر بێت.
بەشداربووانی ئەم کێ بڕکێیە دەبێت ناو، نازناو، شوێنی نیشتەجێ بوون و ژمارەی پەیوەندی خۆیان لەگەڵ کورتەیەک شرۆڤەی بابەتەکانیان بنێرن.
کاتی کۆتایی ناردنی بابەتەکان تا ۱۵ ی مانگی بەفرانباری ساڵی ۱۳۹۳ی هەتاویە.(۱۵/۱۰/۹۳)
انتهای پیام/



