باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران له عێراق وتی: ئێران بۆ کۆنفرانسی دژی تیرۆری فەرانسە بەنگهێشت نەکراوە

به‌پێی هه‌واڵی ئرووم نیوز به‌گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ریی میهر: حه‌سه‌ن دانایی فه‌ر، باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران له عێراق، له‌باره‌ی بانگهێشتی ئێران به کۆبوونه‌وه‌ی دژی تیرۆریسمی پاریس و هه‌روه‌ها گۆڕانکارییه‌کانی عێراق و گرووپی تیرۆریستی داعش ڕایگه‌یاند: تا ئێستا و به‌پێی زانیارییه‌کانی من هیچ بانگهێشت نامه‌یه‌ک له لایه‌ن فه‌ڕه‌نساوه بۆ ئێران نه‌هاتووه.
زیادیشی کرد: به‌ڵام ڕۆژی ڕابردوو سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا له لێدوانێکدا له عێراق ڕایگه‌یاند که بانگهێشت له ئێران ده‌کرێت و کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌موو هه‌وڵێکی خۆی ده‌خاته گه‌ڕ بۆ یارمه‌تیدانی گه‌شه و ئاسایشی عێراق.
دانایی فه‌ر له‌مه‌ڕ بانگهێشت نه‌کردنی ئێران بۆ به‌شداری کردن له کۆبوونه‌وه‌ی دژی تیرۆریزم و داعش که نێوان وڵاته عه‌ره‌بییه‌کان له عه‌ره‌بستان، به‌ڕێوه‌چوو وتیشی: هۆکاری ئه‌وه‌ی که وڵاتانی عه‌ره‌بی و عه‌ره‌بستان بانگهێشتیان له ئێران نه‌کرد، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تێنه‌گه‌یشتنی ئه‌وان له ڕاستی بابه‌ته‌کان و ئه‌وه‌ی که ناتوانن بابه‌ته‌کان به دروستی تاوتوێ بکه‌ن.
باڵوێزی ئێران له عێراق له‌باره‌ی هاتوچووی زیاره‌تکاره ئێرانییه‌کان بۆ شوێنه پیرۆزه‌کانی عێراق، وتیشی: زیاره‌تکاره‌کان بۆ نه‌جه‌ف، که‌ربه‌لا و کازمه‌ین به شێوه‌ی ئاسایی هاتوچوو ده‌که‌ن.
بڕیار وایه کۆبوونه‌وه‌ی دژی تیرۆریزمی پاریس دژی داعش ڕۆژی دووشه‌ممه له فه‌ڕه‌نسا به‌ڕێوه بچێت و سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا له سه‌ردانی بۆ عێراق هه‌واڵی له بڕیاری فه‌ڕه‌نسا بۆ بانگهێشت کردنی ئێران بۆ به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌ی دژی تیرۆریزمی پاریس، دا.



