په‌رله‌مانتاری په‌رله‌مانی عێراق ئامانجی کۆنفڕانسه‌کانی جه‌دده و پاریسی به‌رته‌سک کردنی نفووزی ئێران له عێراق زانی

به‌پێی هه‌واڵی ئرووم نیوز به گیرانه وه له کوردپرێس: ده‌رباز محه‌ممه‌د له به‌یاننامه‌یه‌ک که له “احرار العراق” بڵاو کرایه‌وه نووسی: کۆنفڕانسه‌کانی جه‌دده و پاریس و دیکه‌ی ئه‌و کۆنفڕانسانه‌ی که له ژێر ناوی پشتیوانی کردنی عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت، له ڕاستیدا جۆرێکی پشتیوانی کردنی نێونه‌ته‌وه‌ییه له ئه‌مه‌ریکا، بۆ به‌رته‌سک کردنی هه‌ژموونی و نفووزی ئێران له عێراق و به‌هێز کردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌کانی سوننه له‌م وڵاته‌دا.
په‌رله‌مانتاری په‌رله‌مانی عێراق سه‌ر به فڕاکسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان زیادیشی کرد: له ڕوانگه‌ی هه‌ندێ لایه‌نه‌وه کۆنفڕانسه‌کان به پشتیوانی کردنی گه‌لی عێراق ده‌بیندرێت، که‌چی ڕاستییه‌که‌ی جیاوازه و له چوارچیێوه‌ی ململانێیه‌کی ژێئۆسیاسی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و له دژی نفووزی ئێران له عێراقدا، ئه‌نجام ئه‌درێت.
جه‌ختیشی کرد که شه‌ڕی سووریا و سنووری ئاوه‌ڵای نێوان سووریا و عێراق بوو به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جووله‌ی چه‌کدارانی سوننه وه‌کوو پاساوێک به کاربێنێت بۆ ده‌ستێوه‌ردان له عێراق و گوشار خستنه سه‌ر حکوومه‌تی فیدڕاڵ بۆ یارمه‌تیدانی سوننه‌کان و ئازاد کردنی ناوچه‌کانیان له ده‌ستی داعش و هه‌روه‌ها به‌هێزتر کردنه‌وه‌یان و دروست کردنی هه‌ڕێمێکی سوننه، هاوشێوه‌ی هه‌رێمی کوردستان.
ده‌رباز محه‌ممه‌د له به‌یاننامه‌که‌یدا زیادیشی کرد که ئه‌مه‌ریکا به ته‌نیای خۆی ناتوانێت ئامانجه‌کانی خۆی له عێراقدا مسۆگه‌ر بکات و بۆیه پێویستی به هاوکاری و هاوپشتی نێونه‌ته‌وه‌ییه و ئه‌مه‌ش نفووزی ئه‌مه‌ریکا له عێراق زیاتر ده‌کات و به پێچه‌وانه نفووزی ئێران و هه‌روه‌ها هاوکارییه‌کانی نێوان کورد و سوننه که‌م ده‌کاته‌وه.



