• امروز : چهارشنبه - ۲۵ شهریور - ۱۴۰۵
  • برابر با : 4 - ربيع ثاني - 1448
  • برابر با : Wednesday - 16 September - 2026

۹۵ لەسەدی گۆلی ورمێ ئێشک بوە

  • کد خبر : 179612
  • ۲۳ شهریور ۱۳۹۳ - ۰:۰۰

بە پێی پێش بینێکان ئەگەر گۆلی ورمێ نەژێتەوە زیاتر لە ۱۰ میلیارد میتری چوارپاڵۆ خوێ دەبێتە بۆران و ۱۴ پارێزگای ئێران دەگرێتەوە… بە پێی هەواڵی ئرووم نیوز : هەواڵەکانی دەرکەوتوو لە هەواڵدەرێکان و مێدیایەکان باس لەوە دەکەن کە تەمەنی گۆلی ورمێ بە کۆتایی گەیشتوە. لەو بارەوە نوێنەرانی پاڕڵەمان پێیان وایە ۹۵ لەسەدی گۆلی ورمێ ئیشک […]

بە پێی پێش بینێکان ئەگەر گۆلی ورمێ نەژێتەوە زیاتر لە ۱۰ میلیارد میتری چوارپاڵۆ خوێ دەبێتە بۆران و ۱۴ پارێزگای ئێران دەگرێتەوە…

بە پێی هەواڵی ئرووم نیوز : هەواڵەکانی دەرکەوتوو لە هەواڵدەرێکان و مێدیایەکان باس لەوە دەکەن کە تەمەنی گۆلی ورمێ بە کۆتایی گەیشتوە. لەو بارەوە نوێنەرانی پاڕڵەمان پێیان وایە ۹۵ لەسەدی گۆلی ورمێ ئیشک بوە.

عابد فەتاحی نوێنەری خەڵکی ورمێ لە پارڵەمان دەڵێ : لە پانتایی گۆلی ورمێ تەنیا چەند مرداو و گۆلاو ماوە و لە راستی دا هیچ ئاوی نەماوە.

نادر قازی پوور نوێنەرێکی دیکەی ورمێ لە پاڕڵەمان دەڵێ : ۷۰ لەسەدی گۆلی ورمێ لە کاتی دەوڵەتی پێش و ۲۵ لەسەدی لە کاتی دەسەڵات داری دەوڵەتی رۆحانی ئیشک بوە.

لە لایەکی دیکەوە ئیشک بوونی گۆلی ورمێ هەرای خەڵی پارێزگای ئیلامیشی دەرهێناوە بە شێوەیەک کە عەلی مێهرعەلیزادە بەرپرسی گشتی کاروو باری کۆمەڵایەتی پارێزگای ئیلام دەڵێ : بە پێی هیندێ لە بەراوەردەکان ئەگەر گۆلی ورمێ نەژێندرێتەوە زیاتر لە ۱۰ میلیارد میتری چوارپاڵۆ خوێ بە شێوەی بۆران هەڵدەستێ و ۱۴ پارێزگای ئێران دەخاتە مەترسێوە.

لینک کوتاه : https://oroumnews.ir/?p=179612

برچسب ها

ثبت دیدگاه

در انتظار بررسی : 0انتشار یافته : ۰
قوانین ارسال دیدگاه
  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • پیام هایی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.