• امروز : چهارشنبه - ۲۵ شهریور - ۱۴۰۵
  • برابر با : 4 - ربيع ثاني - 1448
  • برابر با : Wednesday - 16 September - 2026

ئێران بۆ به‌شداری له‌ کۆبوونه‌وه‌ی دژی تیرۆریزمی فه‌ڕه‌نسا بانگهێشت نه‌کراوه‌

  • کد خبر : 179344
  • ۲۳ شهریور ۱۳۹۳ - ۰:۰۰

باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ عێراق وتی: ئێران بۆ کۆنفرانسی دژی تیرۆری فەرانسە بەنگهێشت نەکراوە به‌پێی هه‌واڵی ئرووم نیوز به‌گێڕانه‌وه‌ له‌ هه‌واڵده‌ریی میهر: حه‌سه‌ن دانایی فه‌ر، باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ عێراق، له‌باره‌ی بانگهێشتی ئێران به‌ کۆبوونه‌وه‌ی دژی تیرۆریسمی پاریس و هه‌روه‌ها گۆڕانکارییه‌کانی عێراق و گرووپی تیرۆریستی داعش ڕایگه‌یاند: تا ئێستا و به‌پێی زانیارییه‌کانی من […]

باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ عێراق وتی: ئێران بۆ کۆنفرانسی دژی تیرۆری فەرانسە بەنگهێشت نەکراوە

به‌پێی هه‌واڵی ئرووم نیوز به‌گێڕانه‌وه‌ له‌ هه‌واڵده‌ریی میهر: حه‌سه‌ن دانایی فه‌ر، باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ عێراق، له‌باره‌ی بانگهێشتی ئێران به‌ کۆبوونه‌وه‌ی دژی تیرۆریسمی پاریس و هه‌روه‌ها گۆڕانکارییه‌کانی عێراق و گرووپی تیرۆریستی داعش ڕایگه‌یاند: تا ئێستا و به‌پێی زانیارییه‌کانی من هیچ بانگهێشت نامه‌یه‌ک له‌ لایه‌ن فه‌ڕه‌نساوه‌ بۆ ئێران نه‌هاتووه‌.
زیادیشی کرد: به‌ڵام ڕۆژی ڕابردوو سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا له‌ لێدوانێکدا له‌ عێراق ڕایگه‌یاند که‌ بانگهێشت له‌ ئێران ده‌کرێت و کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌موو هه‌وڵێکی خۆی ده‌خاته‌ گه‌ڕ بۆ یارمه‌تیدانی گه‌شه‌ و ئاسایشی عێراق.
دانایی فه‌ر له‌مه‌ڕ بانگهێشت نه‌کردنی ئێران بۆ به‌شداری کردن له‌ کۆبوونه‌وه‌ی دژی تیرۆریزم و داعش که‌ نێوان وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌کان له‌ عه‌ره‌بستان، به‌ڕێوه‌چوو وتیشی: هۆکاری ئه‌وه‌ی که‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی و عه‌ره‌بستان بانگهێشتیان له‌ ئێران نه‌کرد، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ تێنه‌گه‌یشتنی ئه‌وان له‌ ڕاستی بابه‌ته‌کان و ئه‌وه‌ی که‌ ناتوانن بابه‌ته‌کان به‌ دروستی تاوتوێ بکه‌ن.
باڵوێزی ئێران له‌ عێراق له‌باره‌ی هاتوچووی زیاره‌تکاره‌ ئێرانییه‌کان بۆ شوێنه‌ پیرۆزه‌کانی عێراق، وتیشی: زیاره‌تکاره‌کان بۆ نه‌جه‌ف، که‌ربه‌لا و کازمه‌ین به‌ شێوه‌ی ئاسایی هاتوچوو ده‌که‌ن.
بڕیار وایه‌ کۆبوونه‌وه‌ی دژی تیرۆریزمی پاریس دژی داعش ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ فه‌ڕه‌نسا به‌ڕێوه‌ بچێت و سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا له‌ سه‌ردانی بۆ عێراق هه‌واڵی‌ له‌ بڕیاری فه‌ڕه‌نسا بۆ بانگهێشت کردنی ئێران بۆ به‌شداری له‌ کۆبوونه‌وه‌ی دژی تیرۆریزمی پاریس، دا.
لینک کوتاه : https://oroumnews.ir/?p=179344

برچسب ها

ثبت دیدگاه

در انتظار بررسی : 0انتشار یافته : ۰
قوانین ارسال دیدگاه
  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • پیام هایی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.