
بە پێی هەواڵی ئرووم نیوز بە گێڕانەوە لە شنۆباس : 12 کەس لە شاخەوانانی شنۆیی بە بۆنەی یازدەهەمین ساڵیادی کۆچی دوایی محەمەد ئەوراز بەیانی رۆژی هەینی ۲۱ی خەرمانان بۆ بەزاندنی بەرزایێکانی کێوی سەبەلان لە شاری ئەردەبیل وەرێ کەوتن .
ئەو شاخەوانانە بە ماوی ۵ کات ژمێر بە برینی ۴۸۱۱ میتر توانیان بەرزایێکانی کێوی سەبەلان ببەزێنن و یادی شاخەوانی ناوداری کورد بەرز ڕابگرن.
شایانی باسە محەمەد ئەوراز لە دایک بووی ساڵی ۱۳۴۸ی هەتاوی لە شاری نەغەدەیە . ئەو شاخەوانە دوای کەسێکی بە رەگەز ئێرانی و دانیشتوویی ئامریکا دوەمین کەس لە جیهان بوە کە لووتکەی کێوی ئێوێرێستی بەزاندوە.
ئەوراز لە ساڵی ۱۳۸۲ی هەتاوی کاتی وەسەرکەوتنی بە شاخی گاشبۆرم لە پاکستان وەبەر ڕنوو کەوتوو گیانی لە دەست دا.



