• امروز : چهارشنبه - ۲۵ شهریور - ۱۴۰۵
  • برابر با : 4 - ربيع ثاني - 1448
  • برابر با : Wednesday - 16 September - 2026

بەزاندنی بەرزایی ۴۸۱۱میتری کێوی سەبەلان لە لایان شاخەوانانی شنۆیی

  • کد خبر : 179333
  • ۲۳ شهریور ۱۳۹۳ - ۰:۰۰

شاخەوانانی شنۆیی بە بۆنەی یازدەهەمین ساڵرۆژی کۆچی دوایی محەمەد ئەوراز شاخەوانی ناوداری کورد بەرزایی ۴۸۱۱ میتر لە بەرزایێکانی کێوی سەبەلانیان بەزاند… بە پێی هەواڵی ئرووم نیوز بە گێڕانەوە لە شنۆباس :  12 کەس لە شاخەوانانی شنۆیی بە بۆنەی یازدەهەمین ساڵیادی کۆچی دوایی محەمەد ئەوراز بەیانی رۆژی هەینی ۲۱ی خەرمانان بۆ بەزاندنی بەرزایێکانی کێوی سەبەلان لە شاری […]

شاخەوانانی شنۆیی بە بۆنەی یازدەهەمین ساڵرۆژی کۆچی دوایی محەمەد ئەوراز شاخەوانی ناوداری کورد بەرزایی ۴۸۱۱ میتر لە بەرزایێکانی کێوی سەبەلانیان بەزاند…

بە پێی هەواڵی ئرووم نیوز بە گێڕانەوە لە شنۆباس :  12 کەس لە شاخەوانانی شنۆیی بە بۆنەی یازدەهەمین ساڵیادی کۆچی دوایی محەمەد ئەوراز بەیانی رۆژی هەینی ۲۱ی خەرمانان بۆ بەزاندنی بەرزایێکانی کێوی سەبەلان لە شاری ئەردەبیل وەرێ کەوتن .

ئەو شاخەوانانە بە ماوی ۵ کات ژمێر بە برینی ۴۸۱۱ میتر توانیان بەرزایێکانی کێوی سەبەلان ببەزێنن و یادی شاخەوانی ناوداری کورد بەرز ڕابگرن.

شایانی باسە محەمەد ئەوراز لە دایک بووی ساڵی ۱۳۴۸ی هەتاوی لە شاری نەغەدەیە . ئەو شاخەوانە دوای کەسێکی بە رەگەز ئێرانی و دانیشتوویی ئامریکا دوەمین کەس لە جیهان بوە کە لووتکەی کێوی ئێوێرێستی بەزاندوە.

ئەوراز لە ساڵی ۱۳۸۲ی هەتاوی کاتی وەسەرکەوتنی بە شاخی گاشبۆرم لە پاکستان وەبەر ڕنوو کەوتوو گیانی لە دەست دا.

 

لینک کوتاه : https://oroumnews.ir/?p=179333

برچسب ها

ثبت دیدگاه

در انتظار بررسی : 0انتشار یافته : ۰
قوانین ارسال دیدگاه
  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • پیام هایی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.