• امروز : چهارشنبه - ۲۵ شهریور - ۱۴۰۵
  • برابر با : 4 - ربيع ثاني - 1448
  • برابر با : Wednesday - 16 September - 2026

ڕۆحانی: هاوکاریی چه‌ن لایه‌نه‌ ته‌نیا ڕێگه‌چاره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تێرۆریزمه‌

  • کد خبر : 179061
  • ۲۱ شهریور ۱۳۹۳ - ۰:۰۰

حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران ڕۆژی هه‌ینی له‌ دانیشتنی سه‌رانی ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای له‌ شاری دووشه‌ممه‌ی پێته‌ختی تاجیکستان، وتی: زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای به‌ره‌وڕووی مه‌ترسیی توندڕه‌وی و تێرۆریزم بونه‌ته‌وه‌ و هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا هاوکاریی پلان بۆ داڕێژراو و دوولایه‌نه‌ و ته‌عامولاتی سیاسی، ئابووری و هه‌واڵگری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ژاریی فه‌رهه‌نگی و داکۆکی سه‌رانی وڵاتانی […]

حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران ڕۆژی هه‌ینی له‌ دانیشتنی سه‌رانی ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای له‌ شاری دووشه‌ممه‌ی پێته‌ختی تاجیکستان، وتی: زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای به‌ره‌وڕووی مه‌ترسیی توندڕه‌وی و تێرۆریزم بونه‌ته‌وه‌ و هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا هاوکاریی پلان بۆ داڕێژراو و دوولایه‌نه‌ و ته‌عامولاتی سیاسی، ئابووری و هه‌واڵگری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ژاریی فه‌رهه‌نگی و داکۆکی سه‌رانی وڵاتانی ئه‌ندام له‌م کرده‌وانه‌ ته‌نیا ڕێگای چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌م قه‌یرانانه‌یه‌.

بە پێی هەواڵی ئرووم نیوز ڕۆحانی پێی داگرت: کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ ده‌سپێکی شاڵاوی نوێی قه‌یرانه‌وه‌ پێی داگرت داکۆکی له‌ تێرۆریزم ناوچه‌که‌ نوقمی قه‌یران ده‌کات به‌ڵام ده‌ورگێڕانی جیهانی و ناوچه‌یی به‌ ته‌یار کردنی گرووپه‌ توندڕه‌وه‌کان به‌ هه‌موو چه‌شنه‌ چه‌ک و چۆڵ و ته‌رخان دانی دراوێکی زۆر به‌و گرووپانه‌ ئه‌وانیان ته‌واو به‌هێز کرد.

سه‌رۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌روه‌ها ڕاشکاوانه‌ ڕایگه‌یاند: کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی پێویستی به‌ ئاشتی، ڕاهاتن، دووری له‌ توندڕه‌وی و پێکه‌وه‌ ژیانی ئاشتیانه‌ی هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان له‌ سایه‌ی هێوری و ئاسایشه‌.

سه‌رۆک کۆماری ئێران وتیشی: ئه‌مڕۆکه‌ هه‌ر ئه‌وانه‌ی که‌ له‌به‌ر ئامانجی کورت خایه‌نی سیاسی و نادرووستی خۆیان ده‌ستیان دایه‌ به‌هێزکردنی توندڕه‌وی و تێرۆریزم ، بۆیان ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ دیارده‌ی کۆنترۆڵ نه‌کراوی تێرۆریزم، نه‌ک هه‌ر ناتوانێ ئامانجه‌ نایاساییه‌کانی ئه‌وان بێنێته‌ دی به‌ڵکوو ئێستا بۆته‌ هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌ک دژ به‌ خودی خۆیان.

لینک کوتاه : https://oroumnews.ir/?p=179061

برچسب ها

ثبت دیدگاه

در انتظار بررسی : 0انتشار یافته : ۰
قوانین ارسال دیدگاه
  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • پیام هایی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.