
بە پێی هەواڵی ئرووم نیوز ڕۆحانی پێی داگرت: کۆماری ئیسلامیی ئێران له ده‌سپێکی شاڵاوی نوێی قه‌یرانه‌وه پێی داگرت داکۆکی له تێرۆریزم ناوچه‌که نوقمی قه‌یران ده‌کات به‌ڵام ده‌ورگێڕانی جیهانی و ناوچه‌یی به ته‌یار کردنی گرووپه توندڕه‌وه‌کان به هه‌موو چه‌شنه چه‌ک و چۆڵ و ته‌رخان دانی دراوێکی زۆر به‌و گرووپانه ئه‌وانیان ته‌واو به‌هێز کرد.
سه‌رۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌روه‌ها ڕاشکاوانه ڕایگه‌یاند: کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی پێویستی به ئاشتی، ڕاهاتن، دووری له توندڕه‌وی و پێکه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌ی هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان له سایه‌ی هێوری و ئاسایشه.
سه‌رۆک کۆماری ئێران وتیشی: ئه‌مڕۆکه هه‌ر ئه‌وانه‌ی که له‌به‌ر ئامانجی کورت خایه‌نی سیاسی و نادرووستی خۆیان ده‌ستیان دایه به‌هێزکردنی توندڕه‌وی و تێرۆریزم ، بۆیان ده‌رکه‌وتووه که دیارده‌ی کۆنترۆڵ نه‌کراوی تێرۆریزم، نه‌ک هه‌ر ناتوانێ ئامانجه نایاساییه‌کانی ئه‌وان بێنێته دی به‌ڵکوو ئێستا بۆته هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌ک دژ به خودی خۆیان.



