ژن و پیاوێکی گه‌نجی خه‌ڵکی ولاتی تایله‌ند، به‌هۆی مۆندیاله‌که‌ی برزایلیاوه ژیانی هاوسه‌رگیرییان تێک دا و له یه‌ک جیا بوونه‌وه.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پیاوێکی لاوی تایله‌ندی به‌هۆی ناکۆکی له‌سه‌ر لایه‌نگری له هه‌ڵبژارده به‌شداره‌کان له مۆندیالی ۲۰۱۴ی به‌رازیلیا ژنه‌که‌ی ته‌ڵاق دا.
به گوێره‌ی هه‌واڵه‌کانی ڕۆژنامه‌ی بانکۆک پۆست، ئه‌و ژن و پیاوه که له هاوێری پێته‌ختی تایله‌نده‌وه ژیان به سه‌ر ده‌به‌ن، هه‌ر دووکیان حه‌زیان له توپی پێیه و ماوه‌ی سێ ساڵه ژیانی هاوبه‌شیان ده‌سپێکردووه.
به‌ڵام له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی مۆندیالی ۲۰۱۴ی به‌رازیلیاوه هه‌ریه‌کیان لایه‌نگری هه‌ڵبژارده‌ی وڵاتێکی جیاوازیان کردووه و به‌هۆی لایه‌نگری توندڕه‌وانه‌یان له هه‌ڵبژارده به‌شداربووه‌کانی مۆندیالی به‌رازیلیاوه، ناکۆکی قورس که‌وتۆته نێوانیان. ئه‌م دوو لایه‌نگره‌ی مۆندیال به هۆی یاری تۆپی پێی چوونه‌ته دادگه و داوای ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه‌یان کرد و کۆتای‌یان به ژیانی هاوسه‌رگیری هێنا.
پێشبڕکێیه‌کانی مۆندیالی ۲۰۱۴ی به‌رازیلیا له ڕۆژی پێنج شه‌ممه 23ی جۆزه‌ردان ده‌ستی پێکردووه و تا ۲۲‌ی پووشپه‌ڕ، دریژه‌ی هه‌یه.



