
بە پێی هەواڵی ئرووم نیوز : هێزه‌کانی داعش له‌دوو گوندی باشووری “قامیشلوو” ۵۰ که‌س له‌گوند نشینانیان کوشتووه وچه‌ندین ماڵیان کاول کردووه.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ری کوردپرێس، هێزه‌کانی داعش به‌هێرش کردنه سه‌ر دووئاوایی” تێل خه‌لیل “و “تێل حهدیات” له‌نزیکی “تێل حه‌میس” له‌باشووری قامیشلوو، په‌نجا که‌س له‌ئاوایی نشینه کانیان کووشتووه وچه‌ندین ماڵیان کاول کردووه.ناوه‌ندی سەرکردایەتیی یه‌که‌کانی به‌رگری که وەک لقی سه‌ربازی پارتی یه‌کیه‌تی دیمۆکراتیکی کورده‌کانی سووریا ناوی ده‌به‌ن، له‌به‌یاننامه‌یه‌ک داڕایگهیاندووه که داعش له‌م بهینه دا له‌م تاکتیکه له‌زۆربەی ناوچه گوندنشینەکان که‌ڵک وه‌رده‌گرێت وله‌هه‌ر تهوهرەیەک کهبهڕهوڕووی هێرشه‌کانی جیددی به‌رگریکارانی کورده، به‌هێرش بۆ سه‌ر گوندنشینه‌کان وکوشتنی چه‌ند که‌س له‌خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه‌گه‌له، ئه‌م په‌یامه ڕادەگەیەنێت کهبێتوو هێرشه‌کان درێژه‌ی هه‌بێ، که‌سانی سیڤیل به ئاسانی ده‌کوژن.



