• امروز : چهارشنبه - ۲۰ آبان - ۱۴۰۵
  • برابر با : 1 - جماد ثاني - 1448
  • برابر با : Wednesday - 11 November - 2026

کوژرانی سەرکردەیەکی داعش لە باکوری سوریا

  • کد خبر : 179071
  • ۲۱ شهریور ۱۳۹۳ - ۰:۰۰

سەرچاوەکانی سوریا باسی کوژرانی سەرکردەیەکی تاقمە تێڕۆریستیەکانی کرد لە باکوری رۆژاوای سوریا. بە پێی هەواڵی ئرووم نیوز : کەناڵی مەیادین رایگەیاند لە شەڕی دوێنێی سوپا و تاقمە تێڕۆریستیەکان بە دەیان تێڕۆریست لەوانە فەرماندەیەکی تاقمی داعش بە نێوی ئەبوحەفس یەمەنی لە تێکھەڵچونی سوپای سوریا کوژرا. بە ھۆی ھەڵدانی گوللە ھاوەنێک لە لایەن تێڕۆریستانەوە ٣ سوری کوژران […]

سەرچاوەکانی سوریا باسی کوژرانی سەرکردەیەکی تاقمە تێڕۆریستیەکانی کرد لە باکوری رۆژاوای سوریا.

بە پێی هەواڵی ئرووم نیوز : کەناڵی مەیادین رایگەیاند لە شەڕی دوێنێی سوپا و تاقمە تێڕۆریستیەکان بە دەیان تێڕۆریست لەوانە فەرماندەیەکی تاقمی داعش بە نێوی ئەبوحەفس یەمەنی لە تێکھەڵچونی سوپای سوریا کوژرا. بە ھۆی ھەڵدانی گوللە ھاوەنێک لە لایەن تێڕۆریستانەوە ٣ سوری کوژران و ٩ کەسی دیکە بریندار بون. فەرماندەیەکی سوپای سوریاش کە نەیویست ناوی بدرکێ وتی ژماری کەسانی چەکدار لە ناوچەی جوبر زۆرە بەڵام  تێڕۆریستان لە تێکشکان دان. ناوبراووتی بەدوای شکستی ئەمدواییەی تێڕۆریستان  ئەوان چەندین خەڵکی سڤیلیان بە بارمتە گرت و وەک قەڵخان بەکاریان ھێنا. ناوبراو وتی سوپای سوریا لە کارێکی ژیرانەدا ھێزەکانی لە بەرەکانی جەنگ بڵاوە پێکردووە کە ئەمەش بۆتە ھۆی ناکامی تێڕۆریستان.

لینک کوتاه : https://oroumnews.ir/?p=179071

برچسب ها

ثبت دیدگاه

در انتظار بررسی : 0انتشار یافته : ۰
قوانین ارسال دیدگاه
  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • پیام هایی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.