• امروز : چهارشنبه - ۲۵ شهریور - ۱۴۰۵
  • برابر با : 4 - ربيع ثاني - 1448
  • برابر با : Wednesday - 16 September - 2026

وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌: ئێران نیگه‌ران نییه‌

  • کد خبر : 180915
  • ۲۹ شهریور ۱۳۹۳ - ۰:۰۰

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ له‌وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ ئێران نیگەرانی جمووجۆڵەکان نیە بە پێی هەواڵی ئرووم نیوز بە گێڕانەوە لە ماڵپەری ناوخۆ : به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ڕاگه‌یاندن‌و ڕۆشنبیری‌‌و هۆشیاری‌ نیشتمانی‌ له‌وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ ڕایگه‌یاند، هاوپه‌یمانان بنکه‌یه‌کی‌ سه‌ربازی‌ له‌هه‌ولێر ده‌که‌نه‌وه‌و حکومه‌تی‌ ئێرانیش له‌وباره‌یه‌وه‌ نیگه‌ران نییه‌. عه‌مید (هه‌ڵگورد حیکمه‌ت) به‌ NNA ڕاگه‌یاند، تا ئێستا هیچ هه‌وڵێکی‌ کرداری‌ نه‌نراوه‌، بۆ کردنه‌وه‌ی‌ بنکه‌یه‌کی‌ سه‌ربازی‌ هاوپه‌یمانان […]

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ له‌وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ ئێران نیگەرانی جمووجۆڵەکان نیە

بە پێی هەواڵی ئرووم نیوز بە گێڕانەوە لە ماڵپەری ناوخۆ : به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ڕاگه‌یاندن‌و ڕۆشنبیری‌‌و هۆشیاری‌ نیشتمانی‌ له‌وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ ڕایگه‌یاند، هاوپه‌یمانان بنکه‌یه‌کی‌ سه‌ربازی‌ له‌هه‌ولێر ده‌که‌نه‌وه‌و حکومه‌تی‌ ئێرانیش له‌وباره‌یه‌وه‌ نیگه‌ران نییه‌.

عه‌مید (هه‌ڵگورد حیکمه‌ت) به‌ NNA ڕاگه‌یاند، تا ئێستا هیچ هه‌وڵێکی‌ کرداری‌ نه‌نراوه‌، بۆ کردنه‌وه‌ی‌ بنکه‌یه‌کی‌ سه‌ربازی‌ هاوپه‌یمانان له‌شاری‌ هه‌ولێر، وتیشی‌:”ئه‌و وڵاتانه‌ بۆ گه‌یاندنی‌ هاوکاریه‌ مرۆیی‌‌و سه‌ربازیه‌کانیان، فڕۆکه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ هه‌ولێر به‌کارده‌هێنن، به‌ڵام بنکه‌ سه‌ربازیه‌که‌ له‌هه‌ولێر ده‌کرێته‌وه‌”.

سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی‌ که‌ باس له‌وه‌ ده‌که‌ن، ئێران نیگه‌رانه‌ له‌کردنه‌وه‌ی‌ بنکه‌ی‌ سه‌ربازی‌ هاوپه‌یمانان له‌هه‌ولێر، به‌تایبه‌تی‌ له‌و ڕوووه‌ که‌ ئه‌مریکا سه‌رکردایه‌تی‌ شه‌ڕی‌ دژی‌ داعش ده‌کات، عه‌مید هه‌ڵگورد وتی‌:”ئێران ڕایگه‌یاندوه‌، که‌ هیچ نیگه‌ران نییه‌ له‌دۆخێکی‌ له‌و شێوه‌یه‌”.

لینک کوتاه : https://oroumnews.ir/?p=180915

برچسب ها

ثبت دیدگاه

در انتظار بررسی : 0انتشار یافته : ۰
قوانین ارسال دیدگاه
  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • پیام هایی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.