“خۆگێل کردن له کینه و دوژمنایه‌تی ڕه‌وتی به‌عسی- ته‌کفیری له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی عێراق و به تایبه‌ت کۆمه‌ڵانی کوردستان، ڕاستییه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره که ده‌کرێ به خۆگێل کردنێکی سیاسی ئه‌وتۆ دابندرێ که به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی کێشایه نێو بێنه و به‌ره‌یه‌کی جیددییه‌وه.”

ئرووم نیوز بە گێڕانەوە لە کوردپرێس: زیاتر له دوو مانگ به سه‌ر چالاکی تاقمه ته‌کفیری و ئه‌و به‌عسییانه‌ی که خۆیان له باکووری عێراق دا مه‌ڵاس دابوو، تێده‌په‌ڕێ. نێوبانگی جیهانی ڕه‌وتی ته‌کفیری- به‌عسی پاش ده‌ست به سه‌ر داگرتنی شاری مووسڵ گه‌یشته ئه‌وپه‌ڕی خۆی. پێشڕه‌وی بێ به‌رگری ڕه‌وتی تێکه‌ڵاو له به‌عسی- ته‌کفیری له پارێزگا عه‌ره‌ب نشینه‌کانی عێراقدا بووه هۆی ئه‌وه ئه‌م هێرشکاره ته‌کفیریانه نێوبانگێکی جیهانی په‌یدا بکه‌ن. له هێندێک له ناوچه‌دا، ئه‌م پێشڕه‌وییانه له‌گه‌ڵ به‌رگری ڕۆڵه ئازاده عێراقییه‌کانی کورد و عه‌ره‌ب به‌ره‌وڕوو بوو که تا ڕاده‌یه‌کی زۆر به‌ریان به پێشڕه‌وی پیاده نیزامه‌کانی تاقمی ناوبراو گرت. به گریمانه‌ی ئه‌مه که ڕه‌خنه و پێشڕه‌وی ئه‌م تاقمه سه‌رکێشه بۆ ناوچه سوننه‌نشینه‌کانه، پێش بینی ڕاوه‌ستانی ئه‌وان له پارێزگا شیعه‌نشینه‌کاندا، شتێکی ئاشکرا بوو. نووسه‌ری ئه‌م دێرانه، له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م تاقمه تیرۆریستییه‌دا، نووسراوه‌یه‌کی له‌ژێر سه‌ردێری "ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی جه‌ریانی داعشی- به‌عسی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی عێراقدا" نووسیبوو، که له‌ودا چه‌ند خاڵ وه‌بیر هێنرابوونه‌وه؛ یه‌ک له‌وان ئه‌مه بوو که هێرشکاره‌کان، هه‌موویان له تاقمی به‌ستراوه به هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق و شام ناسراو به داعش نین به‌ڵکوو زۆربه‌ی جووڵه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له‌لایه‌ن پاشماوه‌کانی حیزبی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی به‌عس و هه‌روه‌ها که‌سانی ناڕازی له دۆخی عێراقی نوێ ده‌کرێن که ڕه‌وتی ته‌کفیری به سوار بوون بۆ سه‌ر ئه‌م شه‌پۆلانه و له ئامانجه‌کانی خۆی نێزیک ده‌کاته‌وه. هه‌ر له‌و دێرانه‌دا، وه‌بیرهێندرا بووه که تاقمی ناسراو به داعش یان ده‌بێ به ڕوانگه‌ی بیر و باوه‌ڕه‌وه، کۆمه‌ڵی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌ڕێوه‌به‌رێ یان له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی زاڵی فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵی داگیرکراودا هه‌ڵسوکه‌وت بکات و له‌گه‌ڵی ڕێک بکه‌وێ که له گریمانه‌ی یه‌که‌مدا ده‌بێته هاوته‌ریبی داعشی بیر و باوه‌ڕیی و له گریمانه‌ی دووهه‌میشدا داعشی سیاسی بوون په‌یدا ده‌کات.
زیاتر له دوو مانگ به سه‌ر داگیر کردنی ئه‌م ناوچانه له‌لایه‌ن تاقمه ته‌کفیری- به‌عسییه‌کاندا تێده‌په‌ڕێ. به سه‌رنجدان بۆ ئه‌و هه‌مووه سامانه تاڵانکراوه و هێندێ له‌و پووڵ و پاره‌ی که له فرۆشتنی نه‌وتی ناوچه داگیرکراوه‌کانی عێراق و سووریا به ده‌وڵه‌تی تورکیا هاتۆته ده‌ست، ئه‌م ناوچانه له ڕوانگه‌ی ڕه‌وتی ته‌کفیری داعشی بیر و باوه‌ڕیه‌وه به‌ڕێوه‌چووه. ئه‌گه‌رچی ناکۆکی بنه‌ڕه‌تی و توندیش له نێوان هاوپه‌یمانه تاڵانچییه‌کانه‌وه هه‌یه و تا ئێستا چه‌ند جاریش له‌گه‌ڵ یه‌کتر تووشی پێکدادان بوون به‌ڵام تا گه‌یشتن به ئامانجه‌کانیان به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌کانی ئه‌م هاوپه‌یمانییه بۆ ئه‌وان به پێویست داده‌ندرێ.
هه‌ر له‌و نووسراوه‌دا ئاماژه کرابوو که ئه‌م تاقمه تێکه‌ڵاوییه‌ی به‌عسی- ته‌کفیری له هه‌ر دوو حاڵه‌تی سه‌رکه‌وتن یان تێکشکان بۆ گه‌یشتن به به‌غدا، ئامانجی دوایی ئه‌وان ناوچه کوردنشینه‌کان و هه‌رێمی کوردستانی عێراقه. وادیاره هێرشکاران به هۆکاری جیاواز و یه‌ک ئامانج هێرش ده‌که‌نه سه‌ر وڵاته هاوسێیه‌کانیان. به‌عسییه‌کان به ئامانجی تۆڵه ئه‌ستاندنه‌وه له‌و که‌سانه‌ی ده‌ستیان له ڕووخانی ڕژێمی به‌عسی سه‌دامدا هه‌بوو، و هاوپه‌یمانه‌که‌ی دواتریشیان واتا تاقمی ناسراو به داعش به مه‌به‌ستی ئازاد کردنی وڵاته ئیسلامییه‌کان له چنگی جه‌ریانه سیکۆلاره‌کان که هه‌رێمی کوردستانیش ده‌توانێ به‌شێک له ئامانجه هاوبه‌شه‌کانی ئه‌وان بێ. ڕوونترین په‌یامی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌رانه‌ی که جه‌ریانی مڵهور و داگیرکه‌ری مووسڵ دای به هه‌رێمی کوردستانی عێراق، وتووێژی وته‌بێژی تاقمی تیرۆریستی له‌گه‌ڵ تۆڕی ته‌له‌ڤزیۆنی ڕووداو نێزیک له پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق بوو که گوویا داعش هێرش ناکاته سه‌ر هه‌رێمی کوردستان که ئه‌م فریودانه ئاشکرایه‌ش کاری خۆی کرد و ڕێبه‌رانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌م گشته ئه‌زموونه‌ی بوویان به سانایی که‌وتنه داوی مه‌کری ئه‌وانه‌وه. له نێوان گۆڕانکارییه‌کانی عێراق، هه‌رێمی کوردستانیش له‌گه‌ڵ گۆڕانگه‌لێ به‌ره‌وڕوو بوو که بابه‌تی سه‌ره‌کی ئه‌م نووسراوه پێک دێنن.
هه‌لومه‌رجی سیاسی هه‌رێمی کوردستان
دوای پاشه‌کشێ هێزه چه‌کداره کورده‌کان له مووسڵ و داگیر کردنی ئه‌م شاره و ده‌وروبه‌ری له‌لایه‌ن هێزه هێرشکاره‌کان، هێزه چه‌کداره‌کانی یه‌کێتی نیشتیمانی به‌پێی مه‌به‌ستێکی به‌رز ناوچه‌کانی که‌رکووکیان داگیر کرد و تا ڕاده‌یه‌ک ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کانی که له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بدا له‌سه‌ری ناکۆک بوون، خسته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان و له پاشان ڕاگه‌یێندرا که مادده‌ی ۱۴۰ له کرده‌وه‌دا جێبه‌جێ کرا و ئێمه‌ش له‌مباره‌وه نیازێکمان به وتووێژ نییه (مه‌سعوود بارزانی، به‌رواری ۵ی پووشپه‌ڕی ۹۳/ ۲۶ی جوونی ۲۰۱۴). هێزه هێرشکاره ته‌کفیری- به‌عسییه‌کان بۆچوونه نێو به‌غداوه، له‌گه‌ڵ به‌ربه‌ره‌کانێکی خه‌ڵک به‌ره‌وڕوو بوون و له‌لایه‌کی تره‌وه ده‌وڵه‌تی نوێی عێراقیش سه‌ره‌ڕای بوونی قه‌یران و تووش بوون له‌گه‌ڵ بێنه و به‌ره‌یه‌کی هه‌راوی ناوچه‌یی له ڕێبازی دامه‌زرانی یاسایی خۆیدا به‌ره‌وپێش ده‌ڕوات.
سه‌لیم جبووری له عه‌ره‌به سوننه‌کان (۲۴ی پووشپه‌ڕی ۹۳/ ۱۵‌ی جووڵای ۲۰۱۴) پۆستی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی به‌ده‌سته‌وه گرتووه. فوئاد مه‌عسوومیش له هاوپه‌یمانی کوردستان له به‌رواری (۲ی گه‌لاوێژی ۹۳/ ۲۴ی جووڵای ۲۰۱۴) وه‌ک سه‌رۆک کۆماری عێراق هه‌ڵبژێردرا که به‌م جۆره دوو ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی تا ڕاده‌یه‌ک ناته‌با له‌گه‌ڵ ناوه‌ند، له ده‌وری مێزی ئاشتی و یه‌کێتی عێراقی نوێ کۆبوونه‌وه و چاره‌نووسی سه‌ره‌کی ترین بنیاتی ده‌سه‌ڵات که پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانه و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێکی زیاتره، به هه‌ڵبژاردنی حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی له به‌رواری (۲۰ی ۹۳/ ۱۱ی ئه‌گێستی ۲۰۱۴) دیاری‌کرا و ئالقه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وڵاتی عێراق ته‌واو کرا. دیاره به‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش گه‌وره خاڵه‌کانی ناکۆکی له نێوان هێزه‌کانی ناته‌با له‌گه‌ڵ ناوه‌ندا چاره‌سه‌ر کران و بنیاته ڕاپه‌راندن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانیش به ئامانجه‌کانیان گه‌یشتن. هه‌رچه‌ند که کرده‌وه تیرۆریستییه‌کانی ئه‌م دواییانه له ناوچه جۆراوجۆره‌کانی وڵات به مه‌به‌ستی ناکۆکی نانه‌وه و دانه‌مه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی به‌هێز که‌ند و کۆسپێکی به‌رچاوی هێنایه پێش به‌ڵام ویسته نه‌ته‌وه‌ییه‌کان بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت به پشتیوانی خه‌ڵک لێبراوانه و جیددییه.
له‌م سه‌روبه‌نده‌شدا کوردستان، ئاوقای گۆڕانکارییه‌کی ئه‌وتۆ بوو که نه‌یده‌توانی له ڕوانینی ڕاڤه‌کار و چاودێره سیاسییه‌کانی به دوور بمێنێته‌وه، ڕاگه‌یاندنی سه‌رخۆبوونی کوردستانی عێراق، لێبراوانه که‌وتبووه نێو ده‌ستووری کاری مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان که له به‌رواری (۳‌ی پووشپه‌ڕی ۹۳/ ۲۴ی جوونی ۲۰۱۴)دا به ڕاسپارده‌یی ئه‌مه‌ریکا ته‌نیا پێداویستی ئه‌م کاره داکۆکی له‌سه‌ر کرا و ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی بۆ داهاتوو وه‌دوا خرا. دوای ڕه‌سانه‌یی بوونی سه‌ربه‌خۆبوونی کوردستانی عێراق، ئیسرائیل یه‌که‌م ده‌وڵه‌ت بوو که پشتیوانی خۆی له ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردی له عێراق ڕاگه‌یاند. وه‌ک چاودێره سیاسییه‌کان گوتیان ئه‌م پشتیوانییه خۆسه‌رییه له نێو چین و توێژه کوردستانی و کۆڕ و کۆمه‌ڵه ناوچه‌ییه‌کاندا، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی جۆراوجۆری هه‌بوو که به چه‌شنێک به خراپترین جۆری دیفاع له هزری سه‌رخۆبوونی کوردستانیان دانا. هه‌لومه‌رجی عێراق و ناوچه‌که بۆ هێندی له ڕێبه‌رانی کوردستان به چه‌شنێکی وابوو که ڕاگه‌یاندنی سه‌رخۆبوونیان به کارێکی خۆلێنه‌پارێزراو ده‌زانی به‌ڵام هێندی لێپرسینه‌وه هه‌بوون که نه‌که‌وتبوونه به‌رچاو و بینینی ڕێبه‌رانی کوردستان و حسێبیان بۆ نه‌کردبوون، بۆ نموونه یه‌ک له‌وانه نه‌بوونی بواری جیهانی و ناوچه‌یی بۆ ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تێکی نوێ له ناوچه‌ی هه‌ستیاری ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤینه. کینه و دوژمنی هێرشکارانی تازه پێگه‌یشتوو سه‌باره‌ت به به‌دیهێنه‌رانی عێراقی نوێ که کوردان به‌شێک له ئاکامی ئه‌م پڕۆسه‌یه بوون، بێ باوه‌ڕی به ده‌وڵه‌تی هه‌ڵکه‌وتوو له باکووری عێراق (تورکیا) وه‌ک میوانێکی بانگهێشت نه‌کراو که به مه‌به‌ستی وه‌ده‌ستهێنانی کانه ژێر زه‌وی و به‌رژه‌وه‌ندییه ئاسایشیه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی خۆی، چۆکی له‌سه‌ر خوانی هه‌راوی ئابووری هه‌رێمی کوردستانی عێراق داداوه. هه‌روه‌ها نه‌بوونی یه‌کڕیزی و یه‌کپارچه‌یی نه‌ته‌وه‌یی ناوخۆ سه‌باره‌ت به ڕاگه‌یاندنی سه‌رخۆبوونی کوردستانی عێراق.
هه‌روه‌کوو له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌نگاوه‌دا، زۆربه‌ی ڕێبه‌رانی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانی عێراق به تێڕوانینێکی جیاوازه‌وه ته‌ماشای ئه‌م بابه‌ته‌یان ده‌کرد به‌ڵام به‌هۆی گوشاره ناوخۆییه‌کان به شێوه‌یه‌کی تر، له‌گه‌ڵی دا هاوڕێ بوون. ئه‌م بابه‌تانه و گه‌لێک پرسی تر به کرده‌وه هزری سه‌ربه‌خۆیی کوردیان له ئه‌م وڵاته‌دا بێ ڕه‌نگ کرد. کۆمه‌ڵه لێکدانه‌وه‌یه‌کی هه‌ڵه‌ی ناوخۆیی و ده‌ره‌کی بوونه هۆکار بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی سیاسی هه‌رێمی کوردستان وه‌ک ئێستای به سه‌ر بێ، یه‌کێک له لێکدانه‌وه هه‌ڵه‌کان ئه‌مه بوو که له خراپترین دۆخدا که به سه‌ر وڵاتی عێراق هاتبوو به هه‌ست کردن به ئاسایش له تاوانبارترین دوژمنی کۆمه‌ڵگای جیهانی و عێراقدا واتا تاقمی تیرۆریستی داعش ده‌یانویست سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ڕابگه‌یێنن که ئه‌م کاره شک و گومانێکی زۆری به‌دواوه بوو. خۆگێل کردن له کینه و دوژمنایه‌تی ڕه‌وتی به‌عسی- ته‌کفیری له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی عێراق و به تایبه‌ت کۆمه‌ڵانی (خه‌ڵکی) کوردستان، ڕاستییه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره که ده‌کرێ به خۆگێل کردنێکی سیاسی ئه‌وتۆ دابندرێ که به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی کێشایه نێو بێنه و به‌ره‌یه‌کی جیددییه‌وه.
هه‌رێمی کوردستانی عێراق له دۆخێک‌دا ده‌یویست سه‌ربه‌خۆیی ڕابگه‌یێنێ که بێ ئه‌وه‌ی بخوازێ له‌گه‌ڵ تاقمێکی تیرۆریست ببووه هاوسێ که زیاتر له 1050 کیلۆمه‌تر سنووری هاوبه‌شی زه‌وینی له‌گه‌ڵ تاقمه توندئاژۆکانی تێکه‌ڵاو له داعش و پاشماوه به‌عسییه‌کاندا هه‌بوو. به سه‌ره‌نجدانه سه‌ر کرده‌وه‌ی تاقمی توندئاژۆ له هاوسێی هه‌رێمی کوردستاندا، وادیاره که شێوه‌ی کار و کرده‌وه‌ی ئه‌وان به‌م جۆره‌یه که له پاش هه‌ر هێرشێکی توند و له‌ناکاو، هه‌رچی له توانایاندا بێ له قۆناخی یه‌که‌مدا، داگیر ده‌کات و به جێگیر کردنی پێگه داگیراوه‌کان، قۆناخی دوایی مه‌به‌سته‌کانی ده‌خاته ژێر لێکۆڵینه‌وه و به ئه‌نجامدانی هێندێک کرده‌وه‌ی نه‌رم بوار بۆ هێرشه به‌ربڵاوه‌کانی داهاتووی خۆش ده‌کات. ئه‌و وچانه‌ی که داعش له دوای هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر پارێزگاکانی نه‌ینه‌وا و ئه‌نبار و سه‌لاحه‌ددین دای و له پاشان هێرشێکی له ناکاوی کرده سه‌ر ناوچه کوردستانییه‌کان و ڕێبه‌ره کوردستانییه‌کانی غافڵگیر کرد له‌گه‌ڵ ئه‌م بۆچوونه‌دا یه‌کده‌گرێته‌وه.
ئه‌گه‌ری مه‌ترسییه‌کانی سه‌ر هه‌رێم
بێگومان به‌شی هه‌ره‌زۆری هێز و توانای هێزه تێکه‌ڵاوه به‌عسی- ته‌کفیرییه‌کان، بریتییه له هێزی نه‌رم که لایه‌نگره‌کانیان به‌شێک له بوار بۆ زۆربه‌ی کرده‌وه داگیرکه‌ره‌کانیان خۆش ده‌که‌ن بۆ نموونه هه‌ر ئێستا هه‌زاران که‌س له شارومه‌نده عه‌ره‌به‌کان له شاره‌کانی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆک وه‌ک په‌نابه‌ر له‌ژێر ناوی ئاواره‌ی مووسڵی و تکریتییه‌کان له‌م پارێزگایانه‌دا جێگیر بوونه که شانه چالاکه‌کانی داعش له ڕیزی ئه‌واندا خۆیان مه‌ڵاس داوه. شاری که‌رکووک و شاره‌کانی ده‌وروبه‌ری ئه‌و به‌هۆی تێکه‌ڵاویی دانیشتووه‌کانیان، بواری هاوگه‌رایی له‌گه‌ڵ هێرشکاره‌کانی تێدا شاردراوه‌ته‌وه. به جۆرێ که ده‌کرێ بگوترێ له کاتی ئێستادا، که‌رکووک وه‌ک شارێکی گرینگ و ستراتیژیک ده‌توانێ وه‌ک ئامانجی دوایی تاقمه هێرشکاره‌کان دابندرێ. له‌لایه‌کی تره‌وه، هێندێک له ڕێبه‌رانی کوردستانی، بێ خه‌به‌ر له هێزی خه‌ڵکی خۆیان له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌رکوتکردنی هێرشکاران داوای یارمه‌تیان کرد و ئه‌مه‌ریکاش وه‌ڵامی دانه‌وه که به که‌ڵک وه‌رگرتن له هێزی ئاسمانی کوردان له شاڵاوی هێرشکاران بپارێزێ. ئه‌وان له‌مه غافل بوون که ئه‌گه‌ر هێز و توانای سه‌ربازی بۆ سه‌رکه‌وتن مه‌رجێکی پێویسته به‌ڵام مه‌رجی سه‌ره‌کی بیر و باوه‌ڕ و گیانی خۆڕاگری که هێرشکاران به چۆک دادێنی. هه‌رچه‌ند هێندی له هێزه کوردستانییه‌کان له وزه و توانای خه‌ڵکی خۆیان بێ خه‌به‌رن و بێهووده، کوردان قه‌رزداری ئه‌مه‌ریکا ده‌که‌ن! جگه له‌وه‌ش ئه‌گه‌ر هێرشکاران بزانن که ئه‌وه هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریکایه له‌گه‌ڵ ئه‌واندا به‌ربه‌ره‌کانی ده‌کات، هێرشی ئه‌وان بۆ سه‌ر کوردستان چه‌ن قات پتر ده‌بێ. دیاره ئه‌مه‌ریکاییه‌کانیش بۆ به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ تاقمه تیرۆریستییه‌کان به جیاوازییه‌وه هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن و هێزه‌کانی داعش کاتێ خۆیان گه‌یاندبووه 40 کیلۆمه‌تری هه‌ولێر، که‌وتنه به‌ر هێرش و بۆردومانی ئه‌وان و سه‌نگه‌ری تیرۆریستان بۆ دووباره گرتنه‌وه‌ی مه‌خموور بۆردومان کران و به‌م جۆره یارمه‌تی هێزه‌کانی هه‌رێمیان دا. به‌ڵام له به‌رامبه‌ر داگیر کردنی شاری جه‌له‌ولا و ده‌وروبه‌ری هیچ جۆره دژ کرده‌وه‌ییه‌کیان له خۆ نیشان نه‌دا. ئه‌مه‌ش نیشانده‌ری ڕاستێکه که پشتیوانی ئه‌مه‌ریکا له هه‌رێمی کوردستانی عێراق، پشتیوانییه‌کی دیاریکراوه و ته‌نانه‌ت له ناردنی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیشدا بۆ هێزه چه‌کداره کوردستانییه‌کان جیاوازیان دانا که ئه‌مه‌ش ناکۆکی نێوان پارته کوردییه‌کان زیاتر ده‌کات. ڕه‌نگه شه‌ڕکه‌رانی کوێستانه‌کانی کوردستان له بیریان چووبێته‌وه که له شه‌ڕی نابه‌رابه‌ردا ئه‌م بڕوا و گیانی شه‌ڕ کردنه به سه‌ر ژماره و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیدا سه‌رده‌که‌وێ. ئاخۆ ده‌بێ پێشمه‌رگه کورده‌کان بیره‌وه‌ری شه‌ڕه نابه‌رابه‌ر و به‌رخۆدانه‌کانی کوێستانه‌کانیان له بیر چووبێته‌وه و ژیانی ڕه‌نگاوڕه‌نگ و فریوده‌رانه‌ی شار چوار ده‌یه خۆڕاگری ئه‌وانی سڕیبێته‌وه؟ له شه‌ڕه‌کانی دوایی نێوان هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له هه‌رێمی کوردستانی عێراق و هێرشکاره‌کانی داعشی- به‌عسیدا، خاڵه لاوازه‌کانی پارێزه‌رانی هه‌رێم به باشی خۆی ده‌رخست و ئێمه ئه‌م مه‌ودایه له هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له کوردستانی سووریادا ده‌بینین که هێزه‌کانی پارتی یه‌کێتی دیموکراتیکی کوردانی سووریا چۆن به پاڵدان وه‌بیر و باوه‌ڕ و بڕیاری هێزه خه‌ڵکییه‌کان و به که‌ڵک وه‌رگرتن له چه‌که ناسراوه‌کان، ده‌یان هێرشی به‌ربڵاوی هه‌مان تاقمی داعشیان بۆ سه‌ر شاری کۆبانی تێکشکاند و ئه‌مه‌ش له کاتێکدا بوو که له پشتیوانی گشتی وڵاته ده‌ره‌کییه‌کان و چه‌که قورسه‌کان بێبه‌ش بوون و له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، بۆ پارێزگاری له شاره‌کانی شه‌نگال (سنجار)، زوممار و مه‌خموور هێزیان نارد و بۆ پارێزگاری له مه‌خموور و پێشگیری له هاتنه پێشی هێرشکارانی داعش بۆ ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ڕۆڵی سه‌ره‌کیان گێڕا. به سه‌ره‌نجدانه سه‌ر دۆخی ژێئۆپۆلیتیکی هه‌رێمی کوردستان و هاوسنووری و به‌ربڵاو بوونی جوگرافیای ئه‌و له‌گه‌ڵ ناوچه عه‌ره‌ب نشینه‌کانی عێراق و تێکه‌ڵاوی دانیشتووان له هێندی ناوچه‌ی کێشه‌له‌سه‌ردا، وادیاره باشترین شێوه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بۆ هه‌رێم پایبه‌ندبوون به نیزامی فیدڕاڵی عێراق بێ، ئه‌گینا له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستا و ئه‌م ده‌مارگرژییه‌ی که بۆ وڵات و نه‌ته‌وه له نێو عه‌ره‌ب و کورددا هه‌یه، ئاسته‌مه جگه له فیدڕاڵیزم نیزامێکی تر وه‌ڵام بداته‌وه. ئه‌زموونی وڵاتی عێراق نیشانی داوه که ڕژێمه سیاسییه‌کانی ئه‌م وڵاته سه‌باره‌ت به‌م به‌شه له وڵات‌دا که کوردی تێیدایه، هه‌میشه هه‌ستیار بوون. ته‌نانه‌ت تاقمێکی توندئاژۆی وه‌ک ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی شام و عێراق که هێشتا له وڵات‌دا به ئاسایش نه‌گه‌یشتووه له یه‌که‌م کرده‌وه‌دا هێرش ده‌کاته سه‌ر ناوچه کوردنشینه‌کان و هه‌روه‌کوو داستانه به‌نێوبانگه‌که‌ی عه‌لی حه‌سه‌ن ئاغا، شورته هه‌ر شورته‌یه (ناوبراو یه‌کێک له سه‌رۆک هۆزه کورده عێراقییه‌کان بوو که له به‌غدا پۆلیسێک به زله لێده‌دا و ئه‌ویش که ده‌گه‌ڕێته‌وه قه‌ڵادزێ، پۆلیسێک ده‌گرێ و ده‌یداته به‌ر شه‌ق و زله و له وه‌ڵامی خه‌ڵکیشدا که ده‌ڵێن بۆ له‌م پۆلیسه ده‌ده‌ی؟ ده‌ڵێ: شورته، شورته‌یه. عه‌لی حه‌سه‌ن ئاغا له ده‌یه‌کانی ۸۰ی زایینی دا به ده‌ست هێزه ئاسایشی و هه‌واڵگرییه‌کانی به‌عس کوژرا). ئێستا ئه‌م موعاده‌له‌یه دوو لایه‌نی هه‌یه بۆ نیزامه سیاسییه عێراقییه‌کان، کورد هه‌ر کورده، عه‌ره‌بی عێراقیش چ خاوه‌ن حکوومه‌تێکی یه‌کگرتووی سیاسی بێ و چ (وه‌ک داعش) سه‌رکێش و بێ وه‌ته‌ن بێ سه‌باره‌ت به دابه‌ش بوونی عێراق حه‌ساسییه‌تێکی قووڵیان هه‌یه که هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه تاکوو ئێستا ئه‌م حه‌ساسییه‌ته به‌رده‌وام هه‌بووه. له هه‌ر حاڵ‌دا بیر و هزری دابه‌ش بوون و جیابوونه‌وه، هه‌زینه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێ که دابین کردنی ئه‌م هه‌زینه‌ش بۆ ڕۆڵه کورده عێراقییه‌کان قورسه. گریمان که ئه‌م جیابوونه‌وه ڕووی دا بۆ پارێزگاری له سنوورێکی ۱۴۰۰ کیلۆمه‌تری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ جوگرافیایه‌کی تێکه‌ڵاو له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بدا، به‌و ده‌مارگرژییه قه‌ومییه‌ی عه‌ره‌بی که هه‌یه، بیر له چ ڕێگه‌چاره‌یه‌ک کراوه‌ته‌وه؟ بۆ ڕاگرتن و پارێزگاری له‌م ڕووبه‌ره جوگرافیاییه، ده‌بێ هێزێکی گه‌وره‌ی نیزامی هه‌بێ هێزێک که بۆ گه‌شه‌پێدان و به‌رهه‌م هێنان و ئاوه‌دانی ناوچه‌که‌ی خۆشی چالاکانه به‌شداری بکات، ڕه‌وا نییه ئاوا هێزێک بۆ مه‌یدانی شه‌ڕه نه‌ژادییه‌کان ڕابکێشرێ و جگه له‌مه‌ش سنووره باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کانی هه‌رێمیش خاوه‌ن هه‌لومه‌رجی تایبه‌ت به خۆیانن.
به‌ستراوییه‌کانی داعش
دابه‌ش کردنی دوژمنان له‌لایه‌ن داعشه‌وه به دوژمنانی دوور و نێزیک که ڕیشه‌ی له بیر و باوه‌ڕه تێکه‌ڵاوییه‌کانی ئه‌واندا هه‌یه و هه‌روه‌ها کارکردی دۆسیه‌ی چه‌ند ساڵه‌ی ئه‌وان نیشانی داوه که زۆرترین پانتایی جوگرافیایی ئه‌وان، ناوچه عه‌ره‌ب نشینه‌کانی ئه‌هلی سوننه‌ن و ته‌نانه‌ت له ناوچه کوردنشینه‌کانی سووریا به هه‌موو ئه‌م هه‌وڵ و ته‌قالایه ڕێکخراوه‌یی و بواره دزه کردنه‌کانی که بۆیان ڕه‌خسابوو، سه‌رکه‌وتنێکیان له ڕاکێشانی خه‌ڵک له‌م ناوچانه وه‌ده‌ست نه‌خست و نه‌یانتوانی په‌ره به چالاکییه‌کانیان بده‌ن. هه‌روه‌ها له‌م ناوچانه‌ی عێراقیش که دانیشتووه‌کانی سوننه نین، جا ئه‌م ناوچانه کوردی یان عه‌ره‌بی بن، نه‌یانتوانیوه ڕه‌خنه‌یه‌کی ئه‌وتۆیان تێدا بکه‌ن. به‌م پێیه، ده‌کرێ بڵێیی ئه‌م هه‌لومه‌رجه واره ناوچه‌ییه‌کانی که تاقمه ته‌کفیرییه‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن بیانخه‌نه ژێر ڕکێفی خۆیان دیاری ده‌کات. به‌ڵام له‌م ناوچه فره نه‌ژاده‌کاندا زۆرترین خاڵی به‌هێزی تاقمی ناوبراو که‌ڵک وه‌رگرتن له پارسه‌نگی نه‌ژادی عه‌ره‌بی سوننه‌یه و له‌م پارسه‌نگه‌ش چه‌ندی بڵێیی که‌ڵکیان وه‌رگرتووه. به‌م گریمانه‌یه، ناوچه تێکه‌ڵاوییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان هه‌میشه یه‌کێک له ژینگه‌کانی جێگه‌ی سره‌نجی تاقمه ته‌کفیرییه‌کان له‌م بڕگه زه‌مه‌نییه‌ی ئێستاکه‌دا بووه. بۆیه ده‌کرێ بڵێیی له ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستانی عێراق و حکوومه‌تی ناوه‌ندی که خاوه‌ن دانیشتووانی تێکه‌ڵاون، بواری هاوگه‌رایی له‌گه‌ڵ تاقمه توندئاژۆکاندا هه‌یه. هه‌روه‌کوو ئه‌م ئه‌زموونه له شه‌نگال، مه‌خموور، جه‌له‌ولا و هێندی ناوچه‌ی سه‌ر به مووسڵ به ئاشکرا ده‌بینرا وادیاره هێزه هێرشکاره ته‌کفیرییه‌کان له‌م ناوچه باسکراوانه‌دا ئاگاداریان له‌سه‌ر دۆخی هێزه چه‌کداره کوردستانییه‌کاندا هه‌بووبێ به‌ڵام به پێچه‌وانه هێزه کوردستانییه‌کان زانیارییه‌کی ئه‌وتۆیان له توانای نیزامی هێزه داعشی- به‌عسییه‌کاندا له ده‌ستدا نه‌بووه. هه‌ر بۆیه له ده‌ستپێکی هێرشه‌که‌دا هێزه تیرۆریسته‌کان ده‌ستپێشخه‌ر بوون له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، هێزه هێرشکاره‌کان که‌ڵکیان له کرده‌وه‌ی پارتیزانی وه‌رگرت و هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ش جگه له پارێزگاری مه‌یدانی چاره‌یه‌کیان نه‌بوو. هه‌ر بۆیه، ئه‌م جۆره شه‌ڕه بۆ هێزه پارێزه‌ره‌کان شه‌ڕێکی ماندووکارانه‌ی به‌دواوه بوو و ئه‌مه‌ش له کاتێکدا بوو که پارێزه‌رانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، سه‌ره‌ڕای به‌ستراوه‌یی حیزبی، هێزێکی به‌رچاو بوون به‌ڵام به‌هۆی ۱۰۵۰ کیلۆمه‌تری سنووری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌م ناوچانه‌ی که له‌لایه‌ن هێزه تیرۆریستییه‌کانه‌وه داگیر کراوه پارێزگاری له ناوچه‌گه‌لێکی هه‌راو، بۆ هێزێکی که‌م پته‌وی وه‌ک هێزه چه‌کداره کوردستانییه‌کان کارێکی دژواره. تاقمه ته‌کفیرییه‌کان به‌پێی چۆنیه‌تی که هه‌یانه هێزگه‌لێکی بێ وه‌ته‌ن و بێ چییه‌تین که خاوه‌ن هیچ جۆره به‌ستراوه‌یه‌کی نیشتیمانی نین و سه‌باره‌ت به هیچ جێگایه‌ک هه‌ست به خاوه‌نداری ناکه‌ن و به باوه‌ڕی ئه‌وان ژماره و هزر و بیری خه‌ڵک بۆیان گرینگه که ئه‌ویش گۆڕانی به‌سه‌ردا دێ به‌ڵام پارێزه‌رانی هه‌رێمی کوردستان که له بیری ئاگاداری له وڵات و پاراستنی سه‌ر و ماڵی خه‌ڵکی خۆیان دان. ده‌بێ لێبراوانه ڕۆڵی هێزێکی پارێزه‌ر بۆ ئه‌و ناوچانه بگێڕن که خه‌ڵکی تێیادا ده‌ژی که به‌م پێناسه‌یه، ده‌کرێ بڵێیی جێگیر بوونی هێزی دیفاعی له‌م سنووره هاوبه‌شه‌دا بۆ هێزی میلیشیای نیزامی پێشمه‌رگه، شه‌ڕێکی ماندووکارانه‌ی به‌ربڵاوی به‌دوادا دێ.
داهاتووی داعش له ناوچه‌دا
درێژه‌دان به ژیان بۆ هێزه‌کانی هێرشکاری داعش ته‌نیا له هێرش و په‌لاماردانی ناوچه تازه‌کاندا ده‌رفه‌ت په‌یدا ده‌کات. چونکه له حاڵه‌تی ئارامی و جێگیر بووندا به ناچار ده‌بێ وه‌ڵامده‌ری ویسته‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و خه‌ڵکه بن که له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا ده‌ژین که ئه‌مه‌ش به سرنج‌دان بۆ سه‌ر ماهییه‌تی ئه‌م تاقمانه و هه‌ڵکه‌وته‌یی کۆمه‌ڵایه‌تی که تێیادا ده‌ژین ناتوانن وه‌ڵامی ئه‌م ویستانه بده‌نه‌وه. له دۆخێکی ئاوادایه که کار ده‌گاته ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پێکداده‌رانه که له‌م مه‌یدانه‌ش دا ته‌نیا هێزه ده‌سه‌ڵاتداره داگیرکه‌ر و توندئاژۆکانن که ده‌دۆرێن. که‌وایه داعش و هاوپه‌یمانه‌کانی چاره‌یه‌کیان نییه جگه له ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر هاوسێیه‌کان و ڕنینی ئه‌وان تا به‌م جۆره به‌هانه وه‌ده‌ست بخه‌ن بۆ جێگیر کردنی ده‌سه‌ڵات و خنکاندنی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکی ژێر ده‌سه‌ڵاتیان که له‌م دۆخه‌دا هه‌رێمی کوردستانی عێراق له لیستی هاوسێ داسه‌پاوه‌کانی ئه‌م هێزه سه‌رکێشه‌دا جێ ده‌گرێ.
سه‌رشێواوی و سیاسه‌ت ڕه‌فتاری له‌رزۆکی به‌دیهێنه‌رانی داعش، بابه‌تێکی ئاڵۆزکاوه که به سانایی له‌م نووسراوه‌دا شرۆڤه ناکرێ به‌ڵام گۆڕانکارییه ده‌روونییه‌کان له قه‌باره‌ی سیاسی داعش و سنووربه‌ندییه ڕێکخراوه‌ییه‌کانی ئه‌وان له سووریا و چونێتی هاتنیان بۆ عێراق و ده‌ستکه&
لینک کوتاه : https://oroumnews.ir/?p=179631



