ئێران ۲۲ لۆری یارمه‌تی مرۆڤدۆستانه‌ی له سنووری کێله‌ی سه‌رده‌شت و سنووری ته‌مرچین له پیرانشار، بۆ خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان ڕه‌وانه کرد.

به‌پێی هه‌واڵی ئرووم نیوز : به‌رپرسی پێوه‌ندییه گشتییه‌کان و خه‌ڵکی مانگی سوور له هه‌واڵێکدا ڕایگه‌یاند: یارمه‌تییه مرۆڤدۆستانه‌کان وه‌کوو که‌لوپه‌لی پێویستی له‌وانه جل و به‌رگ و خوارده‌مه‌نی و ئامێری گه‌رمکردنه‌وه کۆکراوه‌ته‌وه و یارمه‌تییه‌کان له لایه‌ن ئه‌ندامان و خه‌ڵکی خۆبه‌خشی ناوچه‌که له ئه‌نباری مانگی سوور ئاماده کراون.
وتیشی: کاروانێکی گه‌وره‌ی یارمه‌تییه مرۆڤدۆستانه‌کانی مانگی سوور به هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئیداره‌ی گشتیی کاروباری نێوده‌وڵه‌تی مانگی سوور، پارێزگاری ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، به‌ڕێوه‌به‌ری قه‌یران و شۆرای شار له 22 لۆریدا له سنووری کێله‌ی سه‌رده‌شت و سنووری ته‌مرچین له پیرانشاره‌وه بۆ خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان نێردراوه.



