
بە پێی هەواڵی ئرووم نیوز بە گێڕانەوە لە شنۆباس ئەو دوو قارەمانە وەرزیشیە کە خەڵاتی چندین کێ بڕکێی نێونەتەوەیی لە کارانامەکەیان دایە رۆژی دووشەممە۳۱ی خەرمانان بە بەشداری خەڵکی شاری شنۆ دوای رێورەسمێکی شکۆدار بۆ کێ بڕکێکانی نێونەتەوەیی وڵاتی کۆریای باشوور بەرێ دەکرێن.
شایانی باسە رێورەسمی بەرێ کرانی ئەو دوو وەرزیشوانە هاوکاتە لەگەڵ دووهەمین جێژن وارەی کۆتایی پۆلی هاوینانی وەرزیشوانانی شنۆیی کە رۆژی دووشەممە کات ژمێر ۱۶:۳۰ خولێک لە گۆرەپانی چیمەنی تۆپی پێی ئیدارەی وەرزش و لاوانی شاری شنۆ بەرێوە دەچێت.



