
بەپێی راپۆرتی ئرووم نیوز بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی فەرمیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی عێراق لە دیدارێکدا کە فازل میرانی سکرتێر و د. ڕۆژ نوری شاوێز و هۆشیار زێباری و ئازاد بەرواری ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ئامادەی بوون، پەیوەندیی نێوان هێزە سیاسییە عێراقییەکان و دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و پڕۆسەی سیاسیی و پێکهێنانی حکوومەتی عێراقی تاوتوێ کرا و قسە لەبارەی هەڕەشەی تیرۆریستانی داعش و سەرکەوتنەکانی هێزی پێشمەرگە لە بەرەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان کرا. هەر لەم دیدارە کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستانی عێراق و بەغدا خرایە بەر باس و هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بکرێت.
بارودۆخی ئاوارەکان و یارمەتیدانیان تەوەرێکی دیکەی دانیشتنەکە بوو و وێڕای ئاماژەدان بە هەولەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ حەواندنەوەی پەنابەران، جەخت لەوە کرایەوە کە چارەسەری سەرەکیی کێشەی ئاوارەکان گەڕاندنەوەیانە بۆ ناوچەکانیان و هەروەها پاراستن و قەرەبوکردنەوەیانە و پێویستە لەم ڕووەوە حکوومەتی عێراقی ئەرک و پابەندبوونەکانی جێبەجێ بکات. بارزانی و حەکیم هەروەها جەختیان کرد کە بۆ چارەسەریی قەیرانی سیاسیی عێراق، سەرکەوتن بەرامبەر بە تیرۆریستان و پشتیوانیی نێونەتەوەیی پێویستە.



